بۆ سێیەمین جار پەرلەمانی سوید پێوویستی بە ئامینەی کاکە باوەیە
ئامینە کاکەباوە پەرلەمانتاری سەربەخۆ، دەڵی بە مەرجێک دەنگ بە بودجەی حکومەت دەدات کە حکومەت بەڵێن بدا چەک هەناردەی تورکیا ناکات. ئەو وتانەی کاکە باوە لەکاتێکدایە کە حکومەت و پارتەکانی پشتیوانی و هەروەها پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن هەوڵی خۆیان بۆ پەسند کرانی بودجەی پێشنیاریی خۆیان لە پەرلەمان چڕ کردۆتەوە. دەنگی ئامینە کاکەباوە بۆ سەرخستنی بودجەی حکومەت یەکلاکەرەوەیە. بڕیار بوو ئەمڕۆ دەنگ لەسەر بودجە بدرێت بەڵام دەنگدانەکە بۆ چوارشەممەی دادهاتوو دواخرایەوە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 15/06/2022
860 جار خوێندراوهتهوه
|