بانگەوازی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا لە ووڵاتانی عەرەبی

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) و ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆبونەوە و رایانگەیاند، داوا لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەکەن هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا رەتبکەنەوە، هۆشداریش دەدەن کە سەرقاڵبونی هەسەدە بە بەرەنگاربونەوەی تورکیا، دەبێتەهۆی چالاکبونەوەی رێکخراوی داعش.

هەسەدە، مەسەدە و ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەراگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویانکردوەتەوە باسیان لەوەشکردوە، هەر هێرشێکی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانیان هێرشێکی سەرکۆنەکراوە، چونکە ئامانجی هێرشەکە "داگیرکردنی خاکی سوریا و دروستکردنی کارەساتی مرۆییە، هەروەها هێرشەکەی تورکیا کاریگەری لەسەر تواناکانی هەسەدە دەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر".
ئەوەش هاتوە، سەرقاڵبونی هەسەدە بە بەرەنگاربونەوەی هێرشەکانی تورکیا، دەبێتەهۆی چالاکبونی گروپی چەکدارانی داعش و ئەوەش "ئاسایشی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە دەخاتە بەردەم مەترسییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەسەدە هەمو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ بەرەنگاربونەوەی هێرشی دوژمنکارانەی تورکیا".
هەسەدە، مەسەدە و ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەڵێن، ئامانج لەکۆبونەوە هاوبەشەکەیان هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوچەکە و هەڕەشەکانی تورکیا بوە دژی ناوچەکانیان، بەتایبەت کە هەر هێرشێکی سەربازی ئەنقەرە دەبێتەهۆی کارەساتی مرۆیی و ئاوارەبونی هەزاران کەس لە ناوچەکانی خۆیان، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچە رزگارکراوەکانی دەستی داعش بخەنەگەڕ.

23ی ئایاری ئەمساڵ دوای کۆبونەوەی کابینەی حکومەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆن بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان دەستپێدەکەن و ئەو ناوچە ئەمنییەی پێشتر قسەیان لەسەر کردبو، بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر تەواوی دەکەن.
ی ئەم مانگەش بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، هێرشی سەربازی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوری سوریا، کاردانەوەی مەترسیداری دەبێت لەسەر پەیوندییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، جەختیشیکردەوە بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
خەندان
به‌روار:  12/06/2022
82   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

دکتۆر "ڤیکتۆر فرانل" یەکێک بوو لەو کەسە دەگمەنانەی لە زیندانی نازیەکان و مرۆڤ سوتاندن و خنکاندن بە غاز ڕزگاری بووە؛
نامەیەکی ئاڕاستەی تەواوی مامۆستایانی جیھان کردوو ت درێژه‌ ...

1- گفتوگۆ و یەکتر ناسین لەگەڵ کەسانی تردا.
2- سود وەرگرتن لە فیتامین «D»بۆپتەوکردنی لەش.
3- فێری ئارام گرتن دەبییت.
4- خۆت ڕادەهێنی بۆ ئەوەی فێری دانبەخۆدا درێژه‌ ...

"پێشەکی"
لەم زنجیرە نوسینەدا قسەمان لەسەر ئەو نهێنی و پاوەرو دەسەڵاتە نیە کە ئەمەریکای کردۆتە گەورەترین هێزو گەورەترین ئابووری جیهان، بەڵکو بەتەنها قسە لەسەر خەڵکی ساد درێژه‌ ...
پیاوێک لەبازاڕبوو، تێلی بۆ هاوسەرەکەی کردو پێیووت:
حەز دەکەم بۆ نیوەڕۆ، بە فەلافل دەعوەتت بکەم، ڕازیت، چونکە ئەمڕۆ یادی هاوسەرگیریمانە...؟
ژنەکەی توڕەبوو، وتی:
ن درێژه‌ ...
لەکاتێکدا سوید لەدانوستاندندایە لەگەڵ تورکیا بۆئەوەی ئەنکەرە ڤیتۆی بەئەندامبوونی ئەو وڵاتە ئەوروپاییە لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) لابەرێت، لەوکاتەدا تەلەفزیۆنی فەرمیی سوی درێژه‌ ...
دیموکراتەکانی سوید دەیانەوێت بۆ چارەسەری کێشەی نەبوونی جێگە لە زیندانەکاندا ئەو تاوانکارانەی حوکم دراون بنێردرێنە زیندانەکانی ڕۆمانیا. واتا سوید لە زیندانەکانی ئەوێ جێگەیان بەکرێ ب درێژه‌ ...

گەنجێکمان لابوو تەنها چەند ڕۆژێک پێشمەرگە بوو ، دایک و چەند خزمێکی هاتبوون بە شوێنیدا تاکو بیبەنەوە. دایکی زوو زوو پێ دەوت:
کوڕم دە لە شاخی شەیتان وەرە خوارەوە و لە درێژه‌ ...


یەکێک لە ژێرخانە ھەرە سەرەکییەکانی دروستبوونی ”مەسەلەی کورد“ لە سەدەی بیستەمدا مەسەلەی ”بەئەمنیکردن“ی خواستە سیاسیی و فەرھەنگییەکانی خەڵکی کوردستانە. مامەڵەکردنی ئەو درێژه‌ ...
ڕۆژێک قوتابییەکى بچوک داواى لە مامۆستا ئافرەتەکە کرد ئەگەر بکرێت دواى وانەکە قسەى لەگەڵدا بکات. ئەویش وتى باشە. کاتێ وانەکە تەواو بوو:

مامۆستا: چییت ئەوێ؟
قوتابى درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   755
کۆی سه‌ردان:   25894783