کارمەندی کارەبا 😛
کارمەندێکی کارەبا لەدەرگای ماڵێکی دا ،کە سێ مانگ بوو پارەی کارەبایان نەدابوو ...
بەڕێکەوت ژنێک دەرگا دەکاتەوە کە ۳ مانگە دوو گیانە .
کارمەند : داده گیان ئەوە بوو به ۳ مانگ !
ژنه دوو گیانەکە وا تێگەیشت که کابرا مەبەستی سکەکەیەتی و ووتی :
ئەیەڕۆ !! ....تۆ چوزانی ؟!
کارمەند : ئەی قابیله ئیشی ئێمە چیە !!
ژنەکە : یەعنی ئاگاتان لێیە ئێمه له ناو ماڵیشدا چی ئەکەین ؟
کارمەند : هەمووی تۆمارکراوە له لامان ..چۆن و چەند به کارتان هێناوە ..
ژنەکە : وەی حەیاچوو خۆمان ،
بیکه به خاتری خوا لای کەس باسمان نەکەن !
کارمەند :وەڵا دادە گیان هه موو دائیره زانیویانه ، باشتر وایە بە پیاوەکەت بڵێیت بەزووترین کات سەردانمان بکات، ئەگەرنا دڵنیابە بۆی دەبڕین ....
ژنەکە : وەی باوانتان شێوێ ..ئه زانن ئەگەر بیبرن من چیم به سه ر دێ ؟
کارمەندەکە : که یفی خۆتانە ، دەبوایە ئەم ڕۆژەتان لەبەرچاو بوایە ، لەمەودا دەبێت کاری خۆتان بە مۆمێک بەڕێ کەن 😛
بهروار: 23/05/2022
638 جار خوێندراوهتهوه
|