کەسایەتی مرۆڤ لە لاشەی مرۆڤ زیاتر دەژێت

(یانوش کورکزاک)ی بەڕەگەز جولەکەی پۆڵەندی ، لە ‌هەڕەتی لاوییەوە بڕیار ئەدات، ژن نەهێنێت و هەموو تەمەنی بۆ خزمەت کردنی منداڵانی بێ سەر پەرشت و بێ دایک و باوک تەرخان بکات .
ئەو کاتەی سوپای نازییەکان پۆڵەندا داگیر دەکەن (یانوش کورکزاک) سێ جار دەرفەتی سەد لە سەدی بۆ دەگونجێ کە ڕزگاری ببێت بەڵام ڕاناکات و هەتیوخانەکەی جێناهێڵێت، تەنانەت یەکێک لە جارەکان ئەفسەرێکی ئەڵمانی کاتێک ناوەکەی دەخوێنێتەوە دەزانێت کە ئەمە نوسەرێکی گەورەیە و یەکێک لە کتێبەکانی (یانوش کورکزاک)ی خوێندۆتەوە ، بۆیە دەرفەتی پێ دەدات لە شەوێکی درەنگدا هەڵبێت بەبێ منداڵە بێ دایک و باوکەکان ، بەڵام (یانوش کورکزاک) ئەو داوایە رەتدەکاتەوە و بۆ ئەوەی منداڵەکان لە کاتی بردنیان بۆ (ژووری غاز) نەترسن ، لەگەڵیان دەمێنێتەوە و لە باوەشیان دەکات و دەستیان دەگرێت و لە گەڵیان دەچێتە ژووری غازەکەوە و بۆ هەمیشە لاشەی بە فیزیکی دەمرێت ، وەلێ ناو و هەڵوێستە ئینسانیەکانی بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە .

..........................................................................
*هەندێک خەڵک هەیە هەر بەزیندوێتی دەمرن بەهۆی ڕەفتار و هەڵوێستەکانیانەوە و هەندێکی تریشیان هەیە دوای سەدان ساڵ لە مەرگیان هەمیشە زیندون بەهۆی کارەکانیانەوە.

*ئەوانەی لەگەڵ بیروباوەڕی خۆیان ڕاستدەکەن ، سازش بۆ هیچ شتێک ناکەن، ئەگەرچی ڕێگاکەشیان تولانی و پڕ چەرمەسەری بێت.
ئەوانەشی لەگەڵ خۆیان و خەڵکیشدا هەمیشە لە مامەڵەدان بۆ ڕۆژێک زیاتر ، بۆ پوڵێک دەسکەوتێک زیاتر، حەقەکەیان وەردەگرن بەڵام هەر زوو دەمرن و بیر خەڵکی دەچنەوە.

*نوسەر و پزیشک و پەروەردەکاری منداڵان (یانوش کورکزاک) ئەو ناوەیە کە ساڵانە ملیۆنان مرۆڤ بۆ ڕێز گرتن لە کار و هەڵوێستەکانی لە هەموو شوێنێکی دنیاوە لەبەر دەم پەیکەرەیدا و بۆ ڕێزگرتن لە گەورەیی ئاکارەکانی بە بێ دەنگی دەوەستن و دەیان ڕێکخرا و چەندین خەڵاتی جیهانی ساڵانە بەناوی (کورکزاک) دەبەخشرێت.

*(یانوش کورکزاک) لەبەر ئەوەی پیداگۆگیست و پەروەردەکار و نوسەرێکی قوڵی بواری منداڵان بوو، مەرگیش نەیتوانی پەشیمانی بکاتەوە و حاڵەتی (ڕادیۆ)ی پێ تۆمار بکات، ئەو لە کتێبی (چۆن منداڵێکت خۆش بوێت) باسی ئەرکی دایکان و باوکان دەکات کە چۆن مندالەکانیان لەکاتی ناخۆشیدا جێ نەهێڵن ، بۆیە هەر جێهێشتنێکی ئەو مندالانە پێشتر لێدان بوو لە بیروباوەڕی خۆی ، بۆیە ئەمڕۆ کە کتێبەکانی بۆ دەیان زمانی زیندوی جیهان وەردەگێڕدرێن و دەفرۆشرێن.

*ئەو ئەگەرچی هاوسەرگیری نەکردبوو منداڵیشی نەبوو ، بەڵام زۆر بەقوڵی لەنوسینەکانیدا ئەوەی دوپات دەکردەوە ، کە ئەرکی سیستەم و پەروەردە و دایک و باوکە لە خراپترین دۆخەکاندا بەڕوی خوێندکار و هاوڵاتی و مندالەکانیاندا هەڵنەشاخێن و سزایان نەدەن ، بۆیە کاتێک نازییەکان هەڵیان کوتایە سەر هەتیوخانەکەی (یانوش کورکزاک) نزیکەی (٢٠٠ منداڵی) بێ سەرپەرشتی تیابوو ، هەموویانی بەجوانترین شێوە و بەجوانترین جلوبەرگ گۆڕی و یەکی کتێبێکی دایە دەستیان و جانتاکانی بۆ سڕین ، مژدەی ئەوەی پێدان کە لە شاری گەمارۆدراوی وارشۆوە بەرەو شوێنێکی خۆش ئەچن کە پڕە لەسەوزایی و ئاو و خۆراک تا مندالەکان نەترسن ، چونکە ئەو دەیزانی کە پەروەردەکار و سەرپەرشتیار و مامۆستا و دایک و باوک نابێت مندالەکان بترسێنن ، ئەو کە پلەی سەربازیەکەی لە سوپادا لیوا بوو ، پزیشک بوو ، نوسەر بوو ، زۆر بەسەربەزییەوە سواری ئەو شەمەندەفەرانەبوو کە هاوڵاتیانی جولەکەیان لە پۆڵەنداوە دەبرد بۆ ژورەکانی خنکاندن بەگاز ، ئەو دەستی مندالەکانی گرت و سواری شەمەندەفەر بوو ئیتر بۆ هەتا هەتایە نەگەڕایەوە.

*کۆمەڵگاکەی و تەنانەت دوژمنەکانیشی تۆمەت و ناوناتۆرەیان لێنەناو ناویان نەنا (منداڵباز) و شوێن هەوەس کەوتن و کۆمێنتی هەزەلی و سوکایەتی وشتی تر، بەڵکو ئەمڕۆ زۆرینەی زانکۆکانی جیهان ساڵانە لە کاتی کۆنفرانس و وتارەکانیان بۆ ئەو یادە لە بەردەم مرۆڤێکی گەورەدا هەست بەخەجاڵەتیەکی زۆر دەکەن

(یانوش کورتشاک) ڕۆیشت ، وەلێ کارەکانی مانەوە ، هەروەکو چۆن زۆرکەس مانەوە بەڵام ناوەکانیان بۆ هەتا هەتایە ڕۆشت.
هەندێکجار مردنێک بەکەرامەتەوە ، سەدجار لە ژیانێک بە بێحورمەتی و چاوشۆڕییەوە شیرینترە
ئەوەی زۆردەمێنێتەوە و زۆر دەژی و زۆر بەدەست دەهێنێت مەرج نییە زۆر بمێنێتەوە، ئەوانە بە زەلیلی و چاوشۆڕیەوە زیندوون ، لە ڕاستیدا مردوون ، مردویەک کە بەزیندوێتی لەزیهنی خەڵکیدا دەمرن و بیردەچنەوە

*حەمدی وتەنی:-
هەروەک کە نەبوو
هێمن عەبدولقادر
به‌روار:  20/05/2022
97   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

دکتۆر "ڤیکتۆر فرانل" یەکێک بوو لەو کەسە دەگمەنانەی لە زیندانی نازیەکان و مرۆڤ سوتاندن و خنکاندن بە غاز ڕزگاری بووە؛
نامەیەکی ئاڕاستەی تەواوی مامۆستایانی جیھان کردوو ت درێژه‌ ...

1- گفتوگۆ و یەکتر ناسین لەگەڵ کەسانی تردا.
2- سود وەرگرتن لە فیتامین «D»بۆپتەوکردنی لەش.
3- فێری ئارام گرتن دەبییت.
4- خۆت ڕادەهێنی بۆ ئەوەی فێری دانبەخۆدا درێژه‌ ...

"پێشەکی"
لەم زنجیرە نوسینەدا قسەمان لەسەر ئەو نهێنی و پاوەرو دەسەڵاتە نیە کە ئەمەریکای کردۆتە گەورەترین هێزو گەورەترین ئابووری جیهان، بەڵکو بەتەنها قسە لەسەر خەڵکی ساد درێژه‌ ...
پیاوێک لەبازاڕبوو، تێلی بۆ هاوسەرەکەی کردو پێیووت:
حەز دەکەم بۆ نیوەڕۆ، بە فەلافل دەعوەتت بکەم، ڕازیت، چونکە ئەمڕۆ یادی هاوسەرگیریمانە...؟
ژنەکەی توڕەبوو، وتی:
ن درێژه‌ ...
لەکاتێکدا سوید لەدانوستاندندایە لەگەڵ تورکیا بۆئەوەی ئەنکەرە ڤیتۆی بەئەندامبوونی ئەو وڵاتە ئەوروپاییە لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) لابەرێت، لەوکاتەدا تەلەفزیۆنی فەرمیی سوی درێژه‌ ...
دیموکراتەکانی سوید دەیانەوێت بۆ چارەسەری کێشەی نەبوونی جێگە لە زیندانەکاندا ئەو تاوانکارانەی حوکم دراون بنێردرێنە زیندانەکانی ڕۆمانیا. واتا سوید لە زیندانەکانی ئەوێ جێگەیان بەکرێ ب درێژه‌ ...

گەنجێکمان لابوو تەنها چەند ڕۆژێک پێشمەرگە بوو ، دایک و چەند خزمێکی هاتبوون بە شوێنیدا تاکو بیبەنەوە. دایکی زوو زوو پێ دەوت:
کوڕم دە لە شاخی شەیتان وەرە خوارەوە و لە درێژه‌ ...


یەکێک لە ژێرخانە ھەرە سەرەکییەکانی دروستبوونی ”مەسەلەی کورد“ لە سەدەی بیستەمدا مەسەلەی ”بەئەمنیکردن“ی خواستە سیاسیی و فەرھەنگییەکانی خەڵکی کوردستانە. مامەڵەکردنی ئەو درێژه‌ ...
ڕۆژێک قوتابییەکى بچوک داواى لە مامۆستا ئافرەتەکە کرد ئەگەر بکرێت دواى وانەکە قسەى لەگەڵدا بکات. ئەویش وتى باشە. کاتێ وانەکە تەواو بوو:

مامۆستا: چییت ئەوێ؟
قوتابى درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   798
کۆی سه‌ردان:   25894943