حاکم ڕزگار دەڵێ ناکشێمەوە لە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار
حاكم رزگار:
🔻هەرچەندە ئەگەری دەرچونم زەحمەتە بەڵام ناکشێمەوە.
🔻پۆستی دادوەریم پێخۆشترە لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
حاكم رزگار حەمەئەمین كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ دەنگی ئەمریكا:
🔹هەرچەندە ئەگەری دەرچونم زەحمەتە چونکە لە عێراق پۆستەکان بە ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە، بەڵام ناکشێمەوە و گرنگ بەشداریکردنە لە پرۆسەیەکی دیموکراسی، خۆ ئەگەر هەڵبژاردن لەناو خەڵکەوە بووایە دەنگی پێویستم دەهێنا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
🔹پۆستی دادوەریم پێخۆشترە لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دادوەری بە هیچ پۆستێک ناگۆڕمەوە بەڵام من لە کۆتایی کاری دادوەریدام چەند مانگێکی کەمم ماوە.
🔹من لەناو دادوەریدا ئەوەندە غەدرم لێکراوە هێشتا کاری دادوەریم لەبەرچاو نەکەوتووە، بەڵام دادگا و دەزگای دادوەریم لەبەر چاو کەوتووە
🔹هیچ لایەنێکی سیاسی پەیوەندیان پێوە نەکردووم وەکو پشتگیری بڵێن ئێمە دەنگت پێدەدەین، دژایەتیشم لە هیچ لایەنێكەوە پێ نەگەیشتووە
درەو
به‌روار:  18/01/2022
470   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   704
کۆی سه‌ردان:   29255140