چەند درۆنێکی نەناسراو بەسەر بنکەی ئەتۆمی سوید سووڕاونەتەوە
هەینی ١٤ـی ئەم مانگە بوو کە چەند درۆنێک (drönare) بەسەر بنکەی بهرههمهێنانی وزه ئهتۆمییەکانی Forsmark, Ringhals و Oskarshamnـدا فڕین و ڕووداوەکە لایەنە پەیوەندیدارەکانی نیگەران کردووە. ئێستا پۆلیسی ئاسایشی سوید، SÄPO پێشلێکۆڵینەوەکەی خستووەتە ئەستۆی خۆی. هاوکات لە بەیاننامەیەکدا SÄPO دەڵێت ئەم ساڵانەی کۆتایی هەڕەشە بۆ سەر سوید زیادیان کردووە. بۆ ڕووبەرووبونەی ئەو جۆرە ڕووداوانە هاوکاری لەگەڵ پۆلیس و هێزی سەربازی سوید،Försvarsmakten تووندتر دەکاتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 18/01/2022
813 جار خوێندراوهتهوه
|