سەدان ئەندام واز لە حیزبەکەی ئەردۆگان دەهێنن
ڕۆژی یەکشەممە 872 ئه‌ندامی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەستیانلەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشیان بۆ "خراپی حوكمڕانی و ناڕەزایەتی"ـیان لەسیاسەتی حزبەکەیان گەڕاندوەتەوە.
رۆژنامەی ZAMANی توركی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكردەوە، كه 872 ئه‌ندامی سه‌ر به به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌ستیان له ئه‌ندامێتی حزبەکەیان كێشایه‌وه، ئەویش "به‌هۆی ناڕازیبونیان له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن، شێوازی پرینسیپی حزبی و ناڕەزایەتـیان لەسیاسەتی حزبەکەیان".
ئه‌ندامێكی باڵای ئه‌و پارته‌ش كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت رایگه‌یاندوه، "به‌ركه‌وتنی زۆر و توندوتیژانه له‌نێوان ئه‌ندامانی پارته‌كه‌دا بونی هه‌یه به تایبه‌ت له شاری ئه‌ده‌نه، هه‌ر ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتن و رێکكنهكهوتنهش ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی زیاتر".
باسی لەوەشکردوە، "له ڕۆژانی داهاتوشدا به‌هۆی مانه‌وه‌ی شێوازی سیاسه‌تكردن و نه‌مانی متمانه به‌م شێوه‌یه، گومانی تێدانییه كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له ڕۆژانی داهاتودا ئه‌ندامی زیاتر پارته‌كه ده‌ست له‌كار دەكێشنهوه".
خەندان
بهروار: 17/01/2022
435 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|