سەگ و گورگ

خۆ شێوە و قەبارە و تەنانەت هیزو تواناشیان لەیەك ئەچێت بەس گورڴ کە لەناو مرۆڤەکاندا بە دڕندە ناسراوە سەر بەرازنە ئەژی و سەگیش کە باسی وەفا ئەکرێت لە مرۆڤا یەکسەر باسی سەڴ ئەکرێت بەس زەلیلانە ئەژی...

ئەگەر لە شوێنێکا 1000 سەگی لێ بێت کەس سڵی لێ ناکاتەوە بەڵام لە ناو هەزار مرۆڤا گورگیك ئەتوانێت ترس بخاتە دڵی هەمویانەوە ئەمە نیشانەی شەهامەتی گورگە نەك ڕەحمی سەڴ

گورگەکان ڕقیان لە هیچ گیان لەبەرێکی تری نیه بەتایبەتیش لە مرۆڤ نیە بەڵام دۆسیتایەتی و هاوڕێیەتی هیچ گیان لەبەرێکی تریش ناکەن چونکە ئەوان بڕیارێ خۆیان داوە کەم بژین بەس کەڵ بژین
بەڵام سەگەکان تەنانەت ئەبن شوان پاسەوان ڕاوچی و هیچ گیان لەبەرێکی تریش خۆشی ناوێن چونکە مەسڵەحەت چین ئەمە دڕندەی گورڴ و میهرەبانی سەگ نیە مەسلەکە مەسڵەحەت چی سەگو ڕاستگۆی گورگە

گورڴ هێندە شەخصیاتی خۆی خۆش ئەوێت مردن هەڵ ئەبژێرێت لە برسا بەڵام پێی شەرمە حەیوانێك طۆپیبێ گۆشتەکەی بخوات ئەگەر خۆی سەری نێچیرەکەی نەگرێت...
کەچی سەگێکی خوێری ئەوەستێت بەدیار یەساقانێکەوە شەو ڕۆژێك لەبەر دەرگای خاوەنی ئـەوەستێت بۆی یەسقاێنکی بەنێ ئەمە نیشانەی سەرشۆڕی سەگو سەر بەرزی گورگە..

گورڴ کاتێك پێشڕەوی تیرەی خۆی بو نە،خیانەت ئەکات لە تیرەی خۆی و کاتێکیش ترس یان هێرشێك هاتە پێشیان ئەو پێشڕەوەی هەیانە تەنها خۆی ڕو بەڕوی ترسەکە ئەبێتەوە بۆی تیرەکەیو هاوڕێکانی سەلامەت بن هەتا بۆشی بکرێت بێدەنڴ کارەکەی خۆی ئەکات بەڵام سەڴ وەڕینی ئەڕوات بۆ ئاسمان و داوای یارمەتی ئەکات
ئەمە نیشانەی ترسی سەگو ئازایەتی گورگە

زۆر شتی تریش باسی بکەین بەس با درێژەی پێ نەدەم لێرەدا ئەمەوێت بڵێم
من گورگم خۆشتر ئەوێت لەسەڴ
چونکە ئەزانم ئەو گورگە ڕقی لێم نیە بەس ناش بێت بە دۆستم بەڵام سەگە بودڵەکان ڕەقست بۆ ئەکەن کەچی سەد شێوەی قەپاڵی حازرە بۆ فرسەتێك لێت بگرێت.
نەورۆز فەیزووڵڵا
به‌روار:  17/01/2022
666   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   96
کۆی سه‌ردان:   29252739