حاكمە توركەكان پەنجا ساڵە دەیانەوێ بیسەلمێنن لە ڕەگەزێكی بەرزن
«زەكی ڕەزا باكلان، چەند ساڵ لەمەوبەر لە زیندانی دیاربەكر ژنێكیان ھێنا توركیی باش دەزانی، توركیی لە من و ئەفسەرەكە و حاكمە سەربازییەكانیش باشتر دەزانی. ھەموو جارێك چەندەھا سەعات ئەشكەنجەیان دەدا تا وای لێبكەن بە توركی وەڵامبداتەوە، ھەموو شتێكی خراپیان بەرامبەر دەكرد، لێیاندەدا، لاقەیاندەكرد، نینۆكیان دەردەھێنا... شت نەبوو بەرامبەری نەكەن، ھێندە جگەرەیان لەسەر مەمك و سمتی كوژاندبووەوە ناویان نابوو تەپڵەكی جگەرە. ھەموو جارێك كاتێك دەیانھێنایەوە بەردەمی دادگا و حاكم دەیپرسی «ھا تەپڵەكی جگەرە ئێستا دەڵێیت چی؟». كیژەكە دیسان ھەر بە كوردی وەڵامیدەدایەوە. ئەوسا دووبارە دەیانناردەوە بۆ ئەشكەنجە. چەندەھا مانگ ئاوھابوو، حاكمەكان شێت بووبوون بەدەستییەوە و جەلادەكانیش ماندووبووبوون، ئەویش خۆی گەیشتبووە سەرەمەرگ. جارێك گووتم: بۆ وا دەكەیت، تۆ توركی دەزانیت، بۆ ئەم عەزابە بەسەر خۆتدا دەھێنیت، جارێك بە توركی وەڵامبدەرەوە و با ڕزگارت ببێت و بەس بێت. گووتی: عەلی ئیحسان، حاكم لە تۆ باشتر دەزانێت من توركی دەزانم، ئەو شتێكی تری دەوێت. دەزانێت ئەگەر بە توركی وەڵامم دایەوە، دان بەوەدا دەنێم ئەو لە ڕەگەزێكی بەرزە و من سەر بە نەتەوەیەكی نزم. حاكمە توركەكان پەنجا ساڵە لێرە تەنیا بەدوای ئەوەوەن بیسەلمێنن ئەوان لە ڕەگەزێكی بەرزن و ئێمە لە ڕەگەزێكی نزم. كاتێك كوردی قسەدەكەم، دەمەوێت یەك ڕاستیی پێبڵێم، ئەویش ئەوەیە: ئەو لە من بەرزتر نییە».

عەلی ئیحسان ئاكانسو بۆ زەكی ڕەزا باكلان.
لە ڕۆمانی «داگیركردنی تاریكی».

"بەختیار عەلی"
به‌روار:  14/01/2022
588   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ڕۆژی هەینی 2023.3.31 ئیلڤا یۆهانسۆن بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند:
پەرلەمانی ئەوروپا  بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی ووڵاتانی ئەوروپی لەو پەنابە درێژه‌ ...

بەشی دووهەم

سەیر لەوە دابوو جەنگی عیراق و ئێران 10 ساڵێک ئەبوو کۆتایی هاتبوو، شەڕی ناوخۆی کوردیش بە ئازایەتی ئەمەریکا تازە بەتازە تەفەنگەکانی هەردوو بەرەی سا درێژه‌ ...
بــــــاوكــــــــم

گۆران مەریوانی

من پێم گۆتبوو،
كه‌ هاتمه‌وه‌،
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی دێنمه‌وه‌،
درێژه‌ ...

کەسێک دەناسم، کە کاتی خۆی لە ساڵی (1984) فیراری کرد، واتە لە خزمەتی سەربازی ڕایکرد. دەستی خۆشبێ کە لە سەربازی ڕایکرد، چونکە لەلایەک خزمەتی حکومەتی بەعس و ڕژێمی سەدامی نەکرد درێژه‌ ...

تێبیی:نامە و تەلەفوونم لە دەرەوە بۆ دێت، دەپرسن بۆ 
 لەم شۆرشەی ژینا دا بێدەنگم!؟ بۆ چالاکیم نییە؟
ڕاستە بە داخەوە لە هیچ کام لە خۆ پیشاندانەکانی دە درێژه‌ ...

ڕۆژی 1947.3.30 

کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو لە سێدارە کرانەوە 
دار.. بەجێ ما 
ھەژارانی سابڵاخ بردیان& درێژه‌ ...
پیاوێکی داربەڕوولەیی کاتی خۆی سەرباز دەبێ و بەگرەوکردن سەربازەکانی لات کردووه و، سەری مانگان نیوەی فەوجەکە کەمووچەیان وەرگرتووه قەرزاری  بوون.
لای ئامر شکاتی لێدەکەن و درێژه‌ ...

باوکم ڕقی لە هەرشتێك بوایە، بەندە دەیکرد، ئەو زۆر ڕقی لەوە بوو من بچم بۆ سینەما، دەیووت حیز دەبیت کەچی من لە داخی ئەو لە بلیتبڕەکە زیاتر لە سینەما بووم. ڕقی لەوە بوو من مەل درێژه‌ ...

کوڕێکی گەنج بە دکتۆرەکەی دەڵێت دکتۆرگیان دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە بژیم قەت نەمرم  تکایە یارمەتیم بدە..
دکتۆرەکە دەڵێت کوڕم تۆ ئێستا حاڵت زۆر باشە هیچ کێشەیەکی تەن درێژه‌ ...

باوکێک هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

مام عبدالله پێش هەشت ڕۆژ کاکە سامانی کوڕی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لەگە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   890
کۆی سه‌ردان:   27561518