ئەم هەواڵە گرنگە بزانە !

زاناو شارەزای تورکیا سوونار تشاگبەتای لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەوتاریکدا کەلە فۆرين ئفيرز” (Foreign Affairs) بڵاو کراوەتەوە دەڵێت ،
ئەردوگان دەیەوێت وئامادەیە رێکەوتنێک لەگەڵ ئۆپۆزسێۆندا ئیمزابکات ، بە تەسلیم کردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەئۆپۆزسێۆن ،لەژێر چاودیری و ئاگاداری سوپادا
بەو مەرجەی کە لە خۆی وخێزانەکەی خۆشبن و تووشی دادگاو زیندانی کردن نەکرێن ، لەسەر هەموو ئەو تاوان وکارە نابەجێیانەی کردویانەو وپێی هەستاون لە سەردەمی دەسەڵاتیدا ، دەلیت ئەردوگان دەزانیت گەر لە هەلبژاردندا دەسەلاتی دۆران ئەوا دەبێت تا کۆتای ژیانی لەزینداندا بەسەر بەرێت ،دەشزانێت ئەوسەردەمە تیپەری کەدەیوت کەس نام بەزێنێت ،
لیکۆڵەری سیاسی ترکی کە ئوستازی زانستی سیاسەتە( صواش جینتیش) لە ریگەی ڤیدیۆیەکەوە لەیوتوب بڵاویکردۆتەوە دەڵێت ،
سونار تشاگبەتای ئەوهەواڵەی بە ئاگاداری ولەسەر خواستی ئەردۆگان نوسیووە و دەیەوێت وەهاکارێک بکات ، واتە ئەردوگان دەزانیت کۆتاییەتی ، رۆژنامەی زەمان

ئەم هەواڵانە رۆژانە لەمیدیا ئەوروپیەکانیشدا بڵاودەکرینەوەو باس لە کۆتای هاتنی دەسەڵاتی ئەردوگان دەکرێت ،
پێش ماوەیەک رۆژ نامەیەکی یابانی بەهەمانشیوە بەهۆی دابەزینی لیرەی تورکی و قەیرانی ئابوری تورکیاوە، نوسیبووی دەسەڵاتەکەی ئەردوگان لە تورکیا بەهۆی دابەزینی لیرەو قەیرانی ئابوری تورکیاوە لەکەوتن نزیکبۆتەوەو سەری ئەردوگان دەخوات ،ئەردوگان ئەو هەموو خەلکە بێتاوانەی لە زیندان توند کردوە ، ئیتر ئێستا نۆبەی خۆیەتی ، ئەوان ئازادکرین و خۆی ژن وزاواو کورو کچ و حیزبەکەی و حیزبەهاوپەیمانەکەی ،گورگە بۆرەکان جێگەیان بگرنەوە ،
بەشێکی لە رۆژنامەی زەمانی تورکیەوە وەرگیراوە
پشکۆ ئەمین
به‌روار:  11/01/2022
600   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   737
کۆی سه‌ردان:   29252182