پیاو یان پیاوبوون چیە؟؟

ئەم دەقە لەفەڕەنسیەوە کراوە بە عەرەبی منیش وا دەیکەم بە کوردی .

دانپێنانی ژنێکی ئازا دوای ئەزمونی ١٧ ساڵ لە هاوسەر گیری و پێك هێنانی خێزان...

پاش ١٧ ساڵ لە هاوسەر گیری.. و تێپەراندنی ژیانێکی ئارام .. لە تەك هاوسەر و هاوژینەکەم ..
پرسیارێك دەکەم پیاو یان پیاو بوون چی یە ...
پیاو جوانترین بونەوەرە کە خوا دروستی کردووە .. چونکە
- دەست بەرداری ئەو شکۆلاتەیەی دەستی دەبێ وە دەیدات بە خوشکەکەی تا دڵی خۆش کات .....
- ئەو گەنجێتی و تەندروستی وەلاوە دەنێ لە پێناو خێزان و هاوسەرو منداڵەکانی ... کاتێ رۆژانە کار دەکات بێ ئەوەی گوێ بە هیلاك بوون بدات وە زۆر جار تا درەنگانی شەو لەسەر کارەکەی دەمێنێتەوە بێ ئەوەی نارەزاییەك یان بۆڵەیەکی لێوە بێت .. ..
- دەیەوێ ژیانێکی بەختیاری ئاسودەو گوزەرانێکی خۆش بۆ خێزانەکەی دروست بکات ئەگەر پێویستیش بێت بۆ هێنانە دی ئەم ئامانجە دوو کاریش بکات ...
- هەمیشە کۆشش و هەوڵ ئەدات ... بۆڵەو لۆمەی دایك و باوکی و لێپرسراوی کارەکی گوێ لێ ناگرێت کە پێناو خیزانەکەیدا ...

هەمیشە بەر رەخنەو توانج ئەدرێ ئەگەر ..
- رۆژێك بیەوێ کەمێ هیلاکی جەستەی دەرکات ... پێی ئەوترێ مرۆڤێکە هەست بە بەرپرسیارێتی ناکات .... گەر لە ماڵیشەوە بێت ئەوە پێی ئەوترێ تەمەڵ و لەش قورسە ..
- گەر منداڵەکان هەڵەیە بکەن و سەر زەنشتیان بکات ئەوە دڕندەیە ... گەر نەیکات باوکایەتی نازانێ و زۆر لێبوردەیە ...
- گەر نەیەڵێ هاوسەرەکەی کار کات ئەوە زۆردارە ... گەر هەلی کاری بۆ بڕەخسینێ ئەوە هەل پەرستە ....
- گەر گوێ لە قسەی دایکی بگرێ ئەوە ژێر دەستەیە ... گەر گوێ لە قسەی هاوسەرەکەی بگری ئەوە کوێلەیە ...
ئەم ژنە بویرە کۆتای بەدان پێنانەکەی دەهێنێ و دەڵێ ....
رێز لە پیاوەکانتان بگرن... ئێوە نازانن ئەوانە چەند بەخشندەن و چەند ماندون بۆ بەختیار کردنتان ...
باوك تاکە کەسە لە دنیادا کە دەیەوێت ...
- منداڵەکانی لە هەموو شتێکدا لەو باشتر بن ....
- هە میشە داواکارە کە
منداڵەکان پارێزراو بن لە کاتێکیشدا کە ئومێدی پێیان نەبێ . ..
- گەر لە منداڵیدا قاچی پیانێن ... قاچیان ماچ ئەکات ... لە گەورەیشدا بەرگەیان ئەگرێ گەر قاچیش بە دڵیا بنێن .....
- دەیەوێ باشترین شت بداتە منداڵەکانی .... وە چی هەبێ لە پێناویاندا دەیبەخشێ وە گەر دەسەڵاتیشی هەبی هەموو دنیایان بۆ دەبەخشێ ....
- گەر منداڵەکانی داوای ئەستێرەی لێ بکەن هەوڵ ئەدا مانگ و رۆژیشیان بۆ وە دەست خات ... گەر تواناشی هەبی هەمو ئاسمان دەخاتە بەر دەستیان ...

دایك راستە ٩ مانگ لە سکیدا منداڵ هەڵئەگرێ .... بەڵام باوك هەموو ژیانی منداڵەکان لە بیرو هەستیان ....
بۆیە بانگەوازم بۆ هەموو رەگەزی مێینە ئەوەیە .....
سۆزو بەزەیتان بە رەگەزی نێرینەدا بێتەو ... گەر جارێك کەم تەرخەم یان هەڵەی کرد ... ئەو مرۆڤە و هەستی هەیە وە جەنجەڵی و قورسی ژیان لەسەری کەڵەکەیە ... سنکتان فراون بێت و لێی ببورن پاساوی بۆ بهێنەوە ... ئەو باوکەو برایەو مێردە و کورتانە ... ئەو هەموو شتێکی تۆیە ....

گەر سەری خێزان بەختیارو ئاسودە بێت ...
دنیا هەمووی ئاسودەو ئارام ئەبێت

ئەمیر قەساب
به‌روار:  11/01/2022
822   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1038
کۆی سه‌ردان:   29236670