سیاسەتی بێحورمەتیی و ئیھانەکردن
مەریوان وریا قانع
فەیلەسوفی ئیسرائیلی، ئاڤیشای مارگەلیت، لە کتێبێکی گرنگ و بەنگاوبانگدا بەناوی ”کۆمەڵگای بەحورمەت“ پێ لەسەر خاڵێکی ھێجگار گرنگ دادەگرێت کە دەکرێت بەم شێوەیە کورتیبکەینەوە:
”ڕەنگە کۆمەڵگاکان لەناو دۆخی نایەکسانی کەسەکان لەگەڵ یەکتریدا بتوانینن بژین، ڕەنگە بتوانن لە غیابی دادپەروەریدا تەحەمولی ژیان لەگەڵیەکتریدا بکەن، بەڵام ناتوانن لەناو دۆخی ئیھانەکردن و زەلیکرنی یەکتریدا بژین.“.
ئەم دۆخە وادەکات ئەرکی سەرەکیی و ژمارە یەکی سیاسەت بریتیبێت لە کۆتاییھێنان بە سیاسەتی ئیھانەکردن و زەلیلکردنی ئەو دانیشتوانەی حوکمڕانیی دەکرێت. کۆتایھێنان بە سیاسەتی شکاندنی کەرامەتی ئەو دانیشتوانە. ئەمەش تەنھا لە دخۆی دروستکردنی ”کۆمەڵگایەکی بەحورمەت“ یان ”کۆمەڵگایەکی شایستە“دا، The Decent Society، دروستدەبێت.
”کۆمەڵگای بەحورمەت“ ئەو کۆمەڵگایەیە کە دەزگا سیاسییەکانی، وەک پۆلیس و سوپاس و دادگا و پارتە سیاسییەکان، ھتد.. ئیھانەی خەڵک ناکەن. ئەو دەزگایانە خەڵک زەلیل و کەرامەتشکێن ناکەن، وایان لێناکەن شەرم لە بوونی خۆیان لەناو کۆمەڵگایەدا بکەنەوە.
لای ئەم فەیلەسوفە ”کۆمەڵگای بە حورمەت“ جیاوازە لە ”کۆمەڵگای دادپەروەر“. ”کۆمەڵگای دادپەروەر“ پلەیەک بەرزتر و گەشەکردوتر و پێشکەوتوترە لە ”کۆمەڵگای بەحورمەت“. لە ”کۆمەڵگای دادپەروەر“دا نەک تەنھا دەزگاکان ئیھانەی کەس ناکەن و سیاسەتی زەلیلکردن غائیبە، بەڵکو خەڵکەکە خۆیشیان لەگەڵ یەکتریدا یەکسانن و ئەوەی حوکمڕانە دادپەروەرییە، بەڵام کۆمەڵگای بەحورمەت کۆمەڵگایەکی دادپەروەر و یەکسان نییە، بەڵام کۆمەڵگایەکە دەزگاکان ئیھانەی خەڵک ناکەن، کەرامەتی کەسەکانی تیادا ناشکێت.
ئیھانەکردنیش، وەک وتمان، ئەوکاتە دروستدەبێت کە حوکمڕانان دەزگاکانی حوکمڕانیی بەکاردەھێنن بۆ مامەڵەکردنی خەڵک یان بەشێک لە خەڵک، وەک کەسانێکی کەمتر و بێنرختر، بەمەش زەلیلکردن و شکاندنی کەرامەتیان.
ئەوەی لە وێنەی ئەو مێردمنداڵانەی پیرەمەگروندا دەیبینین ئەم سیاسەتی ئیھانەکردن و زەلیلکردنەیە. شکاندنی کەرامەتی ئەو بەشەی دانیشتوانە لە ڕێگای دەزگاکانی حوکمڕانییەوە. ئامادەگی ”سیاسەتێکی بێحورمەت“ە کە خوازیاری دروستکردنی کۆمەڵگایەکی بێحورمەتە. کۆمەڵگایەک تیایدا ھەم دەزگاکانی بێحورمەتی بکەن و ھەم خەڵک خۆیشی فێری بێحورمەتیکردن لەگەل یەکتریدا بکەن. ئەوەی بەبەرچاومانەوە ڕووئەدات بەرجەستەبوونێکی تەواوی سیاسەتی بێحورمەتیکردن و ئیھانەکردنە، لەناو ئەزموونێکدا کە ئەمڕۆ منداڵانی خێزانە سوڵتانییەکان بەڕێوەیدەبەن. منداڵانی بەرپرسە گەورەکانی دوێنێ.
به‌روار:  07/01/2022
217   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە "میران پشتیوان"، كوردێكی نیشتەجێی سوید بە دەستڕێژی گولە كوژرا.

كاروان عەلی، شایەتحاڵی بە چاودیتەی رووداوەكە بە"وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەو درێژه‌ ...

فینلەندا ئامادەیی ڕاگەیاندووە کە هەندێک لە مەرجەکانی تورکیا پەسەند بکات بەڵام ئامادە نین هیچ ئەندامێکی پەکەکە ڕادەستی تورکیا بکەن، وەزیری دەرەوەی فینلەندا دەڵێت گفتوگۆکان ل درێژه‌ ...

د. نەوزاد ساڵح رەفعەت
لەم رۆژانەدا بەهۆی سەرهەڵدانەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون، دەزگا و رێکخراوە تەندروستی‌یەکانی جیهان چەند حاڵەتێک‌یان بەم شێوەیە راگەیاند: 1 حاڵەت لە ف درێژه‌ ...

ئامینە کاکەباوە ژنێکی لێهاتوو، پێشمەرگەیەکی ئازا و سیاسییەکی سەرکەووتوە. ئەم وتارەش دوورونزیک پەیوەندی بەو خانمە سەربەرزەوە نییە کە شانازی پێوە دەکەم. بەڵام دوا هەڵوێستی ئەر درێژه‌ ...
کارمەندێکی کارەبا لەدەرگای ماڵێکی دا ،کە سێ مانگ بوو پارەی کارەبایان نەدابوو ...
بەڕێکەوت ژنێک دەرگا دەکاتەوە کە ۳ مانگە دوو گیانە .
کارمەند : داده گیان ئەوە بوو درێژه‌ ...
شیار عەلی: پێموانییە کە سوید لەبەرخاتری ئەردۆگان ڕای خۆی بگۆڕێت. 

شیار عەکی نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژئاوای سوریا لە سوید، دەڵێت بەهاو بەرژەوەندییە ه درێژه‌ ...

بەداخەوە لە هەلومەرجێکدا کە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرۆکی ئەم هەرێمەی گرتووە، پرسی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی جارێکی دیکە قەیران بۆ کۆی پڕۆسەکان درێژه‌ ...
ژیاننامەی موزەفەر نەواب
تەرمی شاعیری "شیعری قاچاخ" گەیشتەوە عێراق، بەهۆی شیعرە یاخییەكانییەوە نیوەی تەمەنی خۆی لە تاراوگە بەسەر برد، مردنەكەشی جیاواز بوو، ناڕەزایەتی خەڵكی عێ درێژه‌ ...

(یانوش کورکزاک)ی بەڕەگەز جولەکەی پۆڵەندی ، لە ‌هەڕەتی لاوییەوە بڕیار ئەدات، ژن نەهێنێت و هەموو تەمەنی بۆ خزمەت کردنی منداڵانی بێ سەر پەرشت و بێ دایک و باوک تەرخان بکات . درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   448
کۆی سه‌ردان:   25692841