تەنز
پیاوانی گەڕەک و ئەهلی مزگەوت کۆبونەوە بۆ
چارەسەری بێئاوی مزگەوت، گەشتنە ئەو قەناعەتەی بیرێک هەڵبکەنن، پارەیان کۆکردەوەو ڕێوشوێنی یاساییان تەواو کرد، پارەکەیان دایە دەست پیاوێکی لەخوا ترس و ڕوو لە ئیمان و دراوسێی مزگەوتەکە، تا سەرپەرشتی کاروبارەکان بکات،
ئەو پیاوە نورانییەش بۆ پاراستنی حەوشی مزگەوت و لەبەر بەرژەوەندی مسوڵمانان، بیرەکەی لەحەوشەی ماڵەکەی خۆیدا هەڵکەند، خوا هەڵناگرێ بۆرییەکی ڕاکێشا بۆ مزگەوت.
جارو بار ئەو پیاوە ئەبینم لە تەلەفزیۆنەوە قسەی خێر بۆ خەلک ئەکا، خوا پاداشتی باتەوە. ئامین یارەب لعالەمین.
میرزای قسە بەتوێکڵ
٦ی ١ی ٢٠٢٢
بهروار: 06/01/2022
532 جار خوێندراوهتهوه
|