ئـــێـــمـــە هــــەمــــوومــــان ئــــێـــــرانـــــیـــــیـــــن!


ئێران وڵاتێکی فرە قەومە ـــــ فارس، کورد، ئازەر، بەلووچ، و عارەب، و هەر ئێکەك لەو قەومانەش زمان، فەرهەنگ، و مێژووی خۆی هەیە کە تەسکەرەی ئەو قەومە درووست دەکا.

هەڵبەت، شۆێنیزمی فارس لە ژێر ئۆینی "ئێمە هەموومان ئێرانیین" فەرهەنگی هەر ئێکەك لەو قەومانەی سەرکووت کردوە. شۆڤێنیزمی فارس دەڵێ، ئێمە هەموومان ئێرانیین و لە ئێرانێ هیچ جیاوازییەك لەنێوان فارس و قەومەکانی دیکە نیە و هەموومان بەرابەرین. وەلێ، هەقیقەتی سەر ئەرز قسە لە داستانێکی تر دەکا، ئەویش ئەوەیە کە هیچ ئێکەك لەو قەومانە بۆی نیە وەك قەومی فارس دیراسەی زمان، فەرهەنگ، و مێژووی خۆی بکا. شۆێنیزمی فارس، چ عەمامە و جبەی لەبەر کردبێ، یان کۆت و شەلوار و کراوات، زمان، فرهەنگ، و مێژووی قەومی فارسی بەسەر قەومەکانی دیکە سەپاندوە و ئەو مافەشی بە قەومەکانی دیکە نەداوە.

ئەگەر جیاوازیی لەنێوان قەومی فارس و قەومەکانی دیکەی ئێرانێ نەبێ، نابێ جیاوازیی لەنێوان زمان، فەرهەنگ، و مێژووی قەومی فارس و قەوماکانی دیکەش هەبێ. بەڵام، دەبینین کە جیاوازییەکە زۆر بەزەقیی هەیە.

ئەگەر جیاوازیی نەبێ، بۆچی دەبێ خانمێکی کورد کە تەنێ زمانی کوردیی (کە خودی ویژدانمەندانی فارس کە شارەزای ڕیشەی زمانی فارسین دەڵێن، زمانی کوردیی، دایکی زمانی فارسییە) فێری منداڵانی کورد کردیە ــــ شۆڤێنیزمی فارس، ئەو کارەی لە زارا خاتوونی محەمەدیی کردۆتە تاوان لە دژی ئاساییشی نیشتیمانیی، و بۆ ئەو تاوانەش بە سزای پێنج ساڵ زیندانیی مەحکوومی کردوە.

فێر کردنی زمانی دایك بە منداڵان چلۆن دەخرێتە ناو قاپی هەڕەشە بۆ سەر ئاساییشی نیشتیمانیی؟ ئایا لە دیدی شۆێنیزمی فارس ئەگەر ڕێگریی لە فێرکردنی زمانی کوردیی بکەن، دەتانن تەسکەرەی قەومی کورد بۆ هەمیشە لە ژێر سیمای ــــ ئێمە هەموومان ئێرانیین، لەناو بۆتەی مـــێـــژووی جـــەعــــلــــی خۆیان بتاوێننەوە؟

دەڵێم، مێژووی جەعل، چونکە هەقیقەتی مێژووی ئێران ئەوەیە کە فارسەکان هاتنە سەر سفرەی حازری "ئیمپراتۆرێتی مێدیا" کە گەورە بابانی ئێمە دایانمەزراند بوو. ئەگەر ئێمەی مێدیی نەباین کە لە مێژووی کەونار ئیمپراتۆرێتی مێدیامان درووست نەکردبا، ئێرانێك درووست نەدەبوو کە تێیدا شۆێنیزمی فارس زمانی ڕەسەنی مێدییمان لێ قەدەغە بکا!!

بە لە چاو گرتنی تەواوی ئەو شتانەی لە سەرێ ئاماژەم پێیان کرد، گەرەکە وەبیر شۆێنزمی فارس بهێندرێتەوە کە بە زیندانیی کردنی زارا ناتوانێ تەسکەرەی مێژوویی زمان، فەرهەنگ، و مێژووی میللەتی زارا مەحوو بکاتەوە. چونکە زارا وەکو ئولگوو، بە کۆرایی چاوی شۆڤێنیزمی فارس، لەو بەشەی مەملەکەت، هەزاران زارای تری پێگەیاند، و لە بەشەکانی دیکەی کوردستانێش زمان، فەرهەنگ، و مێژووی نەتەوە و نیشتیمان لە بوژانەوە و پێشکەوتندان.

ــــ دروود بۆ شەهامەت، خۆڕاگریی، و نیشتیمانپەروەرێتیی زارا محەمەدیی
ــــ سەرشۆریی و ڕووڕەشیی مێژووییش بۆ شۆێنیزمی فارس

کرمانج گوندیی
به‌روار:  04/01/2022
112   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
كەڵەشێرێك هه موو سبەینانێك بانگی دەدا ڕۆژێك خاوەنەکەی پێی ووت ئەی كەڵەشێر چیتر بانگ بدەی هەموو پەڕو باڵت دەكەم.
كەڵەشێر ترساو ووتی منیش بانگ نەدەم كەڵەشێری دی هەیە بانگ بد درێژه‌ ...
حاكم رزگار:
🔻هەرچەندە ئەگەری دەرچونم زەحمەتە بەڵام ناکشێمەوە.
🔻پۆستی دادوەریم پێخۆشترە لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
حاكم رزگار حەمەئەمین كاندید بۆ پۆستی سەرۆك درێژه‌ ...
هەینی ١٤ـی ئەم مانگە بوو کە چەند درۆنێک (drönare) بەسەر بنکەی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ ئه‌تۆمییەکانی Forsmark, Ringhals و Oskarshamnـدا فڕین و ڕووداوەکە لایەنە درێژه‌ ...

ڕۆژی یەکشەممە 872 ئه‌ندامی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەستیانلەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشیان بۆ "خراپی حو درێژه‌ ...

خۆ شێوە و قەبارە و تەنانەت هیزو تواناشیان لەیەك ئەچێت بەس گورڴ کە لەناو مرۆڤەکاندا بە دڕندە ناسراوە سەر بەرازنە ئەژی و سەگیش کە باسی وەفا ئەکرێت لە مرۆڤا یەکسەر باسی سەڴ ئەک درێژه‌ ...
کەسێک روبەروو دەبینیت و مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت هێشتا بەئەستەم رەنگە بروا بە قسەکانی بکەیت و متمانە دروست بێت، بەڵام بۆ پەیوەندیەک کە لەڕێگەی ئینتەرنیت و سۆشیال میدیاوە بێت چۆن لەرێگە درێژه‌ ...
«زەكی ڕەزا باكلان، چەند ساڵ لەمەوبەر لە زیندانی دیاربەكر ژنێكیان ھێنا توركیی باش دەزانی، توركیی لە من و ئەفسەرەكە و حاكمە سەربازییەكانیش باشتر دەزانی. ھەموو جارێك چەندەھا سەعات ئەش درێژه‌ ...

*تۆ مۆزەخانەیەکم بدەرێ من بۆت پڕ ئەکەم لە تابلۆ
-پابلۆ پیکاسۆ-
*تۆ سندوقێکم بدەرێ من بە سەعاتێ بۆت پڕ ئەکەم لە دەنگی تەزویر- پیکاسۆی دەزگای هەڵبژاردن -.
درێژه‌ ...

زاناو شارەزای تورکیا سوونار تشاگبەتای لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەوتاریکدا کەلە فۆرين ئفيرز” (Foreign Affairs) بڵاو کراوەتەوە دەڵێت ،
ئەردوگا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   788
کۆی سه‌ردان:   25034222