ئەو ژەھرەی پیاو دەکوژێت:

جارێک ئافرەتێکی جوان و شۆخ و شەنگ بێزار بوو لە ژیانی ھاوسەریدا و ویستی مێردەکەی بکوژێت و ڕزگاری ببێت لێی.
بەیانیەکەی ڕۆشت بۆ لای دایکی و پێی ووت : دایە گیان ماندوو بووم بە دەست مێردەکەمە وە توانای ئەوەم نەماوە لەگەڵی بژیم. دەمەوێت بیکوژم بەڵام دەترسم یاساکانی سەر زەوی تاوانبارم بکەن، ئایا دەتوانیت ھاوکاریم بکەیت دایکە؟

دایک وەڵامی دایەوە:
- بەڵێ کچەکەم دەتوانم ھاوکاریت بکەن، بەڵام، کارێکی بچووک ھەیە.دەبێ بیکەی
کچەکە پرسیاری کرد؟؟ کام کارە؟ من ئامادەم ھەر کارێک بکەم بۆ ئەوەی ڕزگارم ببێت لێی؟؟

دایکەکە وتی باشە:
١ - پێویستە لەسەرت ئاشت ببیتەوە لەگەڵی، بۆ ئەوەی کەس گومانت
پێ نەبات ئەگەر مرد.
٢ - پێویستە لەسەرت خۆت جوان و ڕازاوە بکەیت تا گەنج و سەرەنج
ڕاکێش بیت بۆ ئەوەگومان بە ھیچ نەبات.
٣ - پێویستە زۆر بایەخی پێ بدەیت و نەرم و نیان بیت لەگەڵی و ڕێز
لە خۆی و خانەوادەکەی بکریت.
٤ - دەبێت ئارامت ھەبێت و خۆشەویستیت بۆی ھەبێت و غییرە
نەکەیت، و باشتر کوێی بۆ بکریت، و زیاتر ڕێزی لێ بگریت بۆ
ئەوەی بڵێت خێزانم نمونەیە و کەس گومانت بۆ نەبات.
٤ - مەسروف بکە بەڵام زیادەڕەوی نا و توڕە مەبە کاتێک پارەی کەمت
پێدەدا بۆ ئەوەی نەڵێت خێزانەکەم تەماحکارە و پارەی خۆش
دەوێ.
٦- دەنگت بەرز نەکەیت بەسەریدا بەڵام ئاشتی و خۆشەویستی پێ
بدە بۆ ئەوەی لە کاتی مردنی گومانت لێ نەکات.

ئایا دەتوانیت ئەم کارانە ئەنجام بدەیت؟
دایکەکە ئەم پرسیارەی لێ کرد
ئافرەتەکە: بەڵێ دەتوانم
دایک کەواتە زۆر باشە
ئەم گیراوەیە بگرە و ڕۆژانە کەمێک بکرە ناو خواردنەکەی، ئەوکات بە ھێواشی و لەسەر خۆ دەیگوژێت.

دوای ٣٠ ڕۆژ ئافرەتەکە گەڕایەوە بۆ لای دایکی و وتی:
دایە، ھیچ نیەتم نیە مێردەکەم بکوژم یان ڕزگار ببم لێی جارێکیتر.
لە ئیستاوە خۆشم دەوێ چونکە بە تەواوی گۆڕاوە، ئیستا ئەو مێردێکی نەرم و نیانە بە پێچەوانەی ئەوەی لە خەیاڵمدا بوو.
دەبێت چی بکەم تا کاریگەری ژەھرەکە بوەستێنم؟
تکات لێ دەکەم یارمەتیم بدە دایکە
بەدەنگێکی غەمبار.

دایکەکە وەڵامی دایەوە:
ھیچ خەفەت مەخۆ کچەکەم، ئەو گیراوەیەی پێم دایت لە سەرەتادا تەنھا گیراوەیەکی سادە و ئاسایی بوو، و ژەھر نەبوو، و بە ھیچ شێوەیەک نایگوژێت.
لە ڕاستیدا تۆ ئەو ژەھرە بوویت خەریک بوو لەسەرخۆ و بەھێمنی مێردەکەت بگوژیت بە ھۆی دڵەڕاوکێ و ناکۆکی و کێشەکان
کاتێک دەستت کرد بە خۆشەویستی بۆی و ڕێزگرتنی و بایەخ پێدانی بینیت دەگۆڕێت بۆ مێردێکی زۆر نەرم و نیان.
لە ڕاستیدا پیاوان خراپ نین، بەڵام شێوازی پەیوەندیمان لەگەڵیان ئەو ھەڵسوکەوت وشعورەیانمان بۆ دەستنیشان دەبێت.
ئافرەتان ئەگەر دەتوانن ڕێز و خۆشەویستی و گرنکی و بایەخ پێدان بە مێردەکانتان بدەن ئەو کات ١٠٠ ٪ بۆ تۆ دەبێت❤️مێردەکەت
وەرگیراوە
به‌روار:  02/01/2022
167   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
كەڵەشێرێك هه موو سبەینانێك بانگی دەدا ڕۆژێك خاوەنەکەی پێی ووت ئەی كەڵەشێر چیتر بانگ بدەی هەموو پەڕو باڵت دەكەم.
كەڵەشێر ترساو ووتی منیش بانگ نەدەم كەڵەشێری دی هەیە بانگ بد درێژه‌ ...
حاكم رزگار:
🔻هەرچەندە ئەگەری دەرچونم زەحمەتە بەڵام ناکشێمەوە.
🔻پۆستی دادوەریم پێخۆشترە لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
حاكم رزگار حەمەئەمین كاندید بۆ پۆستی سەرۆك درێژه‌ ...
هەینی ١٤ـی ئەم مانگە بوو کە چەند درۆنێک (drönare) بەسەر بنکەی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ ئه‌تۆمییەکانی Forsmark, Ringhals و Oskarshamnـدا فڕین و ڕووداوەکە لایەنە درێژه‌ ...

ڕۆژی یەکشەممە 872 ئه‌ندامی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەستیانلەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشیان بۆ "خراپی حو درێژه‌ ...

خۆ شێوە و قەبارە و تەنانەت هیزو تواناشیان لەیەك ئەچێت بەس گورڴ کە لەناو مرۆڤەکاندا بە دڕندە ناسراوە سەر بەرازنە ئەژی و سەگیش کە باسی وەفا ئەکرێت لە مرۆڤا یەکسەر باسی سەڴ ئەک درێژه‌ ...
کەسێک روبەروو دەبینیت و مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت هێشتا بەئەستەم رەنگە بروا بە قسەکانی بکەیت و متمانە دروست بێت، بەڵام بۆ پەیوەندیەک کە لەڕێگەی ئینتەرنیت و سۆشیال میدیاوە بێت چۆن لەرێگە درێژه‌ ...
«زەكی ڕەزا باكلان، چەند ساڵ لەمەوبەر لە زیندانی دیاربەكر ژنێكیان ھێنا توركیی باش دەزانی، توركیی لە من و ئەفسەرەكە و حاكمە سەربازییەكانیش باشتر دەزانی. ھەموو جارێك چەندەھا سەعات ئەش درێژه‌ ...

*تۆ مۆزەخانەیەکم بدەرێ من بۆت پڕ ئەکەم لە تابلۆ
-پابلۆ پیکاسۆ-
*تۆ سندوقێکم بدەرێ من بە سەعاتێ بۆت پڕ ئەکەم لە دەنگی تەزویر- پیکاسۆی دەزگای هەڵبژاردن -.
درێژه‌ ...

زاناو شارەزای تورکیا سوونار تشاگبەتای لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەوتاریکدا کەلە فۆرين ئفيرز” (Foreign Affairs) بڵاو کراوەتەوە دەڵێت ،
ئەردوگا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   749
کۆی سه‌ردان:   25033862