دوور لەتەشھیر و قسەی زبر
میللەتانی رۆژئاوا لەپاش چەندین ساڵ لەیەکتر کوشتن و ستەمکردن لەیەکدی و یەکتر سڕینەوە، لەوڵاتەکانی خۆیاندا سیستمێکی حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی وایان دروستکرد، کەبەھۆیەوە وڵاتەکانیان نەک جێگەی خۆیانی تێدا ئەبێتەوە، بەڵکو جێگەی بانگخوازێکی ئیسلامیشی تێدا ئەبێتەوە،کەلەوڵاتێکی ئیسلامییەوە ھەڵاتووە و پەنای بۆ بردوون! جێگەی بوزی و ھندۆسیەکیشی تێدا ئەبێتەوە، کەلەوڵاتەکانی خۆیاندا دەرکراون! جێگەی مارکسییەکی تێدا ئەبێتەوە، کەلەوڵاتە سۆسیالیستیەکەی خۆیدا چەوسێندراوەتەوە! جێگەی کەسێکی نەتەوەیی یان رەگەزپەرست و خاک پەرستی تێدا ئەبێتەوە، کەلەوڵاتە نەژادی و قەومییەکەی خۆیدا، بەچەندین تۆمەت و لەدادگایی کردنێکی غیابیدا بەسزای لەسێدارەدان سزادراوە!
نھێنی سەرکەوتنی ئەو میللەتانە، تەنھا یەکتر قبوڵکردن و رێزگرتنە لەبۆچوونی یەکتر، ئەمەش بۆتە پرەنسیپێکی پیرۆز لەدەستور و یاساکانیاندا و دروشمی دیاری سیستمەکەشیانە.
دەکرا مەدەنیانەتر مامەڵە لەگەڵ مامۆستا ئەحمەددا بکرایە، ئەوکات دەکرا مامۆستاش مەدەنیانەتر پەیامی ئیسلامی بگەیاندایە، بەڵام ئەم شێوازی مەمەڵەکردنە لەتەک مامۆستایانی ئاینی و ھەر دەنگێکی ناڕازییدا، جگە لەرق و کەراھیەت و دووبەرەکی و لێکترازانی زیاتری کۆمەڵگە ھیچی دیکە بەرھەم ناھێنێت.
رەخنەیەکیش لەمامۆستا ئەحمەد: خۆزگە رێگەی نەئەدا کەس دەستی ماچ بکات، چونکە ئەم کلتوری دەست ماچکردنە لەگەڵ گەورەیی ئیسلام و جوانی پەیامەکەیدا یەکناگرێتەوە.
د. ئیسماعیل نامیق
به‌روار:  02/01/2022
140   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
كەڵەشێرێك هه موو سبەینانێك بانگی دەدا ڕۆژێك خاوەنەکەی پێی ووت ئەی كەڵەشێر چیتر بانگ بدەی هەموو پەڕو باڵت دەكەم.
كەڵەشێر ترساو ووتی منیش بانگ نەدەم كەڵەشێری دی هەیە بانگ بد درێژه‌ ...
حاكم رزگار:
🔻هەرچەندە ئەگەری دەرچونم زەحمەتە بەڵام ناکشێمەوە.
🔻پۆستی دادوەریم پێخۆشترە لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
حاكم رزگار حەمەئەمین كاندید بۆ پۆستی سەرۆك درێژه‌ ...
هەینی ١٤ـی ئەم مانگە بوو کە چەند درۆنێک (drönare) بەسەر بنکەی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ ئه‌تۆمییەکانی Forsmark, Ringhals و Oskarshamnـدا فڕین و ڕووداوەکە لایەنە درێژه‌ ...

ڕۆژی یەکشەممە 872 ئه‌ندامی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەستیانلەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشیان بۆ "خراپی حو درێژه‌ ...

خۆ شێوە و قەبارە و تەنانەت هیزو تواناشیان لەیەك ئەچێت بەس گورڴ کە لەناو مرۆڤەکاندا بە دڕندە ناسراوە سەر بەرازنە ئەژی و سەگیش کە باسی وەفا ئەکرێت لە مرۆڤا یەکسەر باسی سەڴ ئەک درێژه‌ ...
کەسێک روبەروو دەبینیت و مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت هێشتا بەئەستەم رەنگە بروا بە قسەکانی بکەیت و متمانە دروست بێت، بەڵام بۆ پەیوەندیەک کە لەڕێگەی ئینتەرنیت و سۆشیال میدیاوە بێت چۆن لەرێگە درێژه‌ ...
«زەكی ڕەزا باكلان، چەند ساڵ لەمەوبەر لە زیندانی دیاربەكر ژنێكیان ھێنا توركیی باش دەزانی، توركیی لە من و ئەفسەرەكە و حاكمە سەربازییەكانیش باشتر دەزانی. ھەموو جارێك چەندەھا سەعات ئەش درێژه‌ ...

*تۆ مۆزەخانەیەکم بدەرێ من بۆت پڕ ئەکەم لە تابلۆ
-پابلۆ پیکاسۆ-
*تۆ سندوقێکم بدەرێ من بە سەعاتێ بۆت پڕ ئەکەم لە دەنگی تەزویر- پیکاسۆی دەزگای هەڵبژاردن -.
درێژه‌ ...

زاناو شارەزای تورکیا سوونار تشاگبەتای لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەوتاریکدا کەلە فۆرين ئفيرز” (Foreign Affairs) بڵاو کراوەتەوە دەڵێت ،
ئەردوگا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   776
کۆی سه‌ردان:   25034234