سوپای داگیرکەری تورک لە ٣ هەرێم کشایەوە

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:-

"وەک دەزانرێت، سوپای تورکیای داگیرکەر لە ٢٣ی نیسان هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لەماوەی ٨ مانگدا ئەو هێزە داگیرکەرانە زۆرجار لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و هێزەکانمان گورز لەسەر گورز لە داگیرکەرانیاندا. بە تایبەتی لە دوایین قۆناغدا هێزەکانمان لە هەرێمی زاپ لە ٨-٩ی کانوونی یەکەم لە گردی شەهید مونزور ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەیان لەدژی داگیرکەران ئەنجامدا و ڕەگی دوژمنیان دەرهێنا. ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەم، لە ناوچەی جیلۆی بچوکی زاپ، چالاکیەکی بەهێز لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا. لەو چالاکییانەدا کە بە تاکتیکەکانی سەردەمی نوێ ئەنجامدرا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، سوپای تورک گورزی قورسی بەرکەوت و دەستیکرد بە درۆکردن و شەڕی تایبەت بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکەی.

لە کۆتاییدا سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمی زاپ لە ناوچەکانی گردی شەهید مونزور و گردی شەهید سەرخوەبوون و جیلۆی بچووک نەیانتوانی بمێنێتەوە و ناچار بوون بکشێنەوە. سوپای تورک کە لە ئامانجی چالاکی بەهێزی گەریلا وەک لە ناوچەکانی وەرخەلێ و تابوری عەرەب تێگەیشت و زانی گورزی زۆر قورستری بەردەکەوێت، بە ناچاری کشایەوە.

سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە رووی زەمینیەوە لە دژی گەریلاکان کەڵکی نەماوە، بە ناچاری هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامی پێدەدات و هەوڵ دەدات ئەنجام بەدەست بهێنێت، بەڵام بۆردومانەکانیش سەرکەوتوو نەبوون و زیان بە هێزەکانمان نەگەیشتووە. ئەو هەواڵانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێمە لەو بۆردومانانەدا قوربانیمان هەیە هەواڵی درۆن و دوورن لە ڕاستییەوە.

هێرشی ئاسمانی

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشە ئاسمانیەکان بەم شێوەیەیە:

٢٧ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٤:٠٠ و ١٥:٠٠ لە گردی قەرتێ و گردی هەکاری لە مەتینا لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کران.

٢٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٦:٢٠ و ١٨:٠٠ گوندی سلەی هەرێمی قەندیل لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:١٠ دەوروبەری ئاوی لۆڵانی هەرێمی خواکورک لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١١:٠٠ و ١٧:٠٠ ئەشکەوتی برینداران و کوڕۆژارۆی هەرێمی زاپ بۆردومانکران.

ئێوارەی ٣٠ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی مەرڤانۆسی ئاڤاشین جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکان دەستیپێکرد."
فورات نیوز

به‌روار:  02/01/2022
68   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
كەڵەشێرێك هه موو سبەینانێك بانگی دەدا ڕۆژێك خاوەنەکەی پێی ووت ئەی كەڵەشێر چیتر بانگ بدەی هەموو پەڕو باڵت دەكەم.
كەڵەشێر ترساو ووتی منیش بانگ نەدەم كەڵەشێری دی هەیە بانگ بد درێژه‌ ...
حاكم رزگار:
🔻هەرچەندە ئەگەری دەرچونم زەحمەتە بەڵام ناکشێمەوە.
🔻پۆستی دادوەریم پێخۆشترە لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
حاكم رزگار حەمەئەمین كاندید بۆ پۆستی سەرۆك درێژه‌ ...
هەینی ١٤ـی ئەم مانگە بوو کە چەند درۆنێک (drönare) بەسەر بنکەی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ ئه‌تۆمییەکانی Forsmark, Ringhals و Oskarshamnـدا فڕین و ڕووداوەکە لایەنە درێژه‌ ...

ڕۆژی یەکشەممە 872 ئه‌ندامی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەستیانلەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشیان بۆ "خراپی حو درێژه‌ ...

خۆ شێوە و قەبارە و تەنانەت هیزو تواناشیان لەیەك ئەچێت بەس گورڴ کە لەناو مرۆڤەکاندا بە دڕندە ناسراوە سەر بەرازنە ئەژی و سەگیش کە باسی وەفا ئەکرێت لە مرۆڤا یەکسەر باسی سەڴ ئەک درێژه‌ ...
کەسێک روبەروو دەبینیت و مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت هێشتا بەئەستەم رەنگە بروا بە قسەکانی بکەیت و متمانە دروست بێت، بەڵام بۆ پەیوەندیەک کە لەڕێگەی ئینتەرنیت و سۆشیال میدیاوە بێت چۆن لەرێگە درێژه‌ ...
«زەكی ڕەزا باكلان، چەند ساڵ لەمەوبەر لە زیندانی دیاربەكر ژنێكیان ھێنا توركیی باش دەزانی، توركیی لە من و ئەفسەرەكە و حاكمە سەربازییەكانیش باشتر دەزانی. ھەموو جارێك چەندەھا سەعات ئەش درێژه‌ ...

*تۆ مۆزەخانەیەکم بدەرێ من بۆت پڕ ئەکەم لە تابلۆ
-پابلۆ پیکاسۆ-
*تۆ سندوقێکم بدەرێ من بە سەعاتێ بۆت پڕ ئەکەم لە دەنگی تەزویر- پیکاسۆی دەزگای هەڵبژاردن -.
درێژه‌ ...

زاناو شارەزای تورکیا سوونار تشاگبەتای لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەوتاریکدا کەلە فۆرين ئفيرز” (Foreign Affairs) بڵاو کراوەتەوە دەڵێت ،
ئەردوگا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   791
کۆی سه‌ردان:   25034219