حەوت مانگە تورکیا هێرش دەکا و گەریلا نایەڵێ تامی سەرکەوتن بکا
دوای حەوت مانگ لە بەكارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو لە شەڕەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لەلایەن دەوڵەتی توركەوە، بەڵام دواجار هەر شکستی هێنا و لەسەر دەستی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ناچار بە پاشەکشە کرا، جەنگێک کە تەنها لە ماوەی شەش مانگدا ٣٢٣ جار چەکی کیمیایی تێدا بەکارهێندرا، بەڵام تورکیا هەر نەیتوانی ئەنجامی خوازراو بەدەستبهێنێت.

ڕۆژی ١٩ی ١١ی ٢٠٢١ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە شکستێکی گەورەی سوپای تورکی لە ناوچەی ئاڤاشین ڕاگەیاند، هەپەگە ئاشکرایکرد، تورکیا ناچار بووە لە هەردوو ناوچەی وەرخەلێ و تابوری عەرەبان لە ئاڤاشین بکشێتەوە.
ڕۆژ نیوز
به‌روار:  26/11/2021
853   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   953
کۆی سه‌ردان:   29263991