پرسیار؟
پرسیار لە پیاوێکی پیری ڕوسیی ئەکەن:
بۆچی سێ جار زیندانیی کرایت ؟
لە وەڵامدا دەڵێت: یەکەمجار لاو بووم ، تازە پەیوەندیم کردبوو بە پارتی کۆمۆنیستەوە ، لەگەڵ لێپرسراوێکی کۆمۆنیستدا پیاسەمان دەکرد ، باسی بنەماکانی رێکخستنی بۆ دەکردم، کاتێک بە لای دیواری کرەملیندا دەڕۆیشتین، ووتی: دیواری کرەملین زۆر بەرزە !
منیش پرسیم: بۆچی وا بەرزە ؟
ووتی بۆ ئەوەی کەر پێیدا هەڵنەگڕێت و بازی لێوە نەدات.
پرسیم: لە ناوەوە بۆ دەرەوە یان لە دەرەوە بۆ ناوەوە؟
لەسەر ئەو قسەیە خرامە زیندانەوە هەتا ستالین نە مرد، من هەر لە زینداندا مامەوە، کە خرۆشۆف هاتە جێگای ئازاد کرام، دڵم خۆش بوو، ئیتر وێنەی ستالین و خرۆشۆفم پێکەوە هەڵواسی ..
دیسان بەرپرسێکی پارتیی کۆمۆنیست پێی ووتم : ئەوە هێشتا وێنەی ئەو کەرە هەڵئەواسی ؟!
بە سەرسوڕمانەوە پرسیم: کامیان ؟
لەسەر ئەو قسەیەیش‌‌ ئیتر بە درێژایی فەرمانڕەوایی خرۆشۆف من لە زینداندا توند کرام .دوای خرۆتشۆف ئازادکرامەوە
سێیەم جار کاتێک سەرقاڵی ئاهەنگی لەدایکبوونی یەکێک لە منداڵی نەوەکانم بووم ، تەلەفۆنێکم بۆ هات کە بۆچی لە دوایین کۆبوونەوەی پارتییدا بەشداریم نەکردووە ؟
منیش وەڵامم دایەوە ئەگەر بمزانیایە ئەوە دوا کۆبوونەوەیە، نەک هەر خۆم، بەڵکو بە خاو و خێزانیشەوە ئەهاتم ..
لەسەر ئەو قسەیەش بۆ سێیەم جار زیندانی کرامەوە.
وەرگیراوە
به‌روار:  23/11/2021
1062   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   634
کۆی سه‌ردان:   29255008