گورگ و سەگ و مرۆڤ
گورگ بەسەگی گوت :
ئامۆزا چۆن لە بەشەر تێگەیشتویت ؟
..
سەگ گوتی : کاتێک یەکێک بەسوک ببینن ، پێی دەلێن ( سەگ..!)
...
گورگ گوتی :
منداڵیانت خواردوە؟
سەگ : نا
....
گورگ : غەدرت لێ کردون ؟
سەگ : نا
....
گورگ : لەهەڵمەتی من پاراستوتن ؟
سەگ : بەڵی
...
گورگ : ئەی کەسێکی ئازاو نەترس بەچی ناودەبەن ؟
سەگ : بەناوی (گورگ)ەوە ، وە سفی دەکەن ..
...
گورگ گوتی :
...ئەی زوپێم نەگوتی بەگورگی لەگەڵمان بمێنەرەوە ؟!!
من چەندەها منداڵ و مەڕو ماڵاتیانم خواردوە و هەڵمەتم بۆ بردون وغەدرم لێ کردون ، ئێستا قارەمانەکانیان بەناوی منەوە ناودەبەن ،
ئەوان هەروان !١
جەلادەکانیان دەپەرستن ،
بەوەفاکانیان وەکو تۆ ڕیسوا ئەکەن..

.

وەرگیراوە ..
لەسەڕچاوەی عەرەبیەوە ..
حەمەسەعی باپیر
19-11-2020ستۆکهۆڵم..
به‌روار:  20/11/2021
2103   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   522
کۆی سه‌ردان:   29261386