ناردنی کۆچبەرە گیرخواردووەکان بۆ ئەڵمانیا بڕیاری لێ دەدرێت.
بیلاروسیا رایگەیاند "ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆى سەرۆکى ئەو وڵاتە دووەمین پەیوەندیى تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجیلا میرکڵ راوێژکارى ئەڵمانیا لەبارەى کۆچبەرە گیرخواردووەکانى سەر سنورى بیلاورسیا و پۆڵەندا، ئەنجامدا".
لە راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى بیلاروسیا ئاماژە بەوە کراوە کە لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى نێوان لۆکاشینکۆ و میرکڵ لەبارەى کۆچبەرە گیرخواردووەکانى سنورى بیلاروسیا و پۆڵەندا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هەردوولا رێککەوتن کە بیلاروسیا و یەکێتی ئەوروپا نوێنەرێک دەستنیشان بکەن و دەست بە گفتوگۆ بکەن دەربارەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو چوارچێوەیەدا بابەتی ناردنی کۆچبەرە گیرخواردووەکان بۆ ئەڵمانیاش بڕیاری لێ دەدرێت.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نوێترین پێشهاتدا لەبارەی کۆچبەرانی سنوری پۆڵەندا و بیلاڕوسیاوە، یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا بڕی ٧٠٠ ھەزار یۆرۆ بۆ كۆچبەرانی سنوری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا تەرخان بکات.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى یەکێتییەکە، بەو بڕە پارەیە ھاوكاری کۆچبەران دەکرێت و پێداویستی خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگ و بەتانیان بۆ دابین دەکرێت.

ماوەیەکە دیاردەی کۆچی ھاوڵاتییانی ھەرێم و عێراق بۆ بیلاروسیا و دواتر بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردووە، بەوھۆیەوە پۆڵەندا ژمارەی سەربازەکانی لەسەر سنور زیاترکردووە و دوێنێش پێکدادان لە نێوان کۆچبەران و سەربازانی پۆڵەندادا روویدا و بەوتەى دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە حەوت سەربازی پۆڵەندا بە بەردی کۆچبەران بریندار بوون.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  18/11/2021
943   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   645
کۆی سه‌ردان:   29229047