چیرۆکی ئەو ٤۰۰ کۆچبەرە کوردەی کە وون بون چۆن بوو؟
چیرۆکی ئەو ٤۰۰ کۆچبەرە کوردەی کە لەلایەن سەربازانی بیلاڕووسیا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک شوێنبزرکران


لەدەستپێکی بەڕێکەوتنی هەزار لە کۆچبەرە کوردەکان لە شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕووسیا بۆ سەرسنوری پۆڵەندا، دواتر هەشتسەد کۆچبەری دیکە بەڕێکەوتن بەڵام لەلایەن سەربازانی بیلاڕووسیا ڕێگریانلێکراو دابەشکران، چوارسەد لەوانە گواسترانەوە بۆ خاڵی دیکەی سەرسنور و بەچووپ و بەلەمی بچوک بە ڕووبارێکی بچوکدا دەنێردرێن بۆ ناو خاکی پۆڵەندا. بەڵام، سەربازانی پۆڵەندا دەستگیریان دەکات و دەیان گەڕێنێتەوە بۆ بیلاڕووس و بەهەمان ڕێگەی ئاو بەبێ چوپ و بەلەم بەمەش ژمارەیەکی زۆریان دەکەونە ناو ئاوەکە و یەکێک لەوان کە کۆچبەرێکی کوردی تەمەن ۱۷ساڵە دەحنکێت (تائێستا ناو و ناسناوی بۆم ئاشکرانەبووە بۆیە هێشتا ماڵەوەیان نازانن کە گیانی لەدەستداوە).
پاشان، لەلایەن سەربازانی بیلاڕووسیا بەرەو سنوری لیتوانیا دەگوازرێنەوە، دوای ئەوەی دەگەن بە خاکی لیتوانیا بەشێکیان دەستگیردەکرێن لەوانە ۱۲ گەنجی زاخۆ و بادینان دەبن لەلایەن کۆماندۆی لیتوانیا دەبردرێن و تائێستا نازانم لەکوێن.
بەشێک لەوانە هێشتا لەهەمان سنوری سێگۆشەی بیلاڕووسیا- پۆڵەندا-لیتوانیا ماونەوە. تەنها ۳۲ کەس لەوانە بە سەلامەتی گەڕاونەوە بۆ شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕووسیا. تەواوی ئەوانی دیکە بوونە بە گرووپی بچوک و بەشێکیان لەکەمپێکدا ماونەوە.
دووشەو لەمەوبەر، لەناو ئەو کەمپەدا کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەکانی برێست و گرۆدنۆ، گەنجێکی زۆر ئەشکەنجەدەدرێن و دەیان شێوازی ئازارو ئەشکەنجەدان دەگێڕنەوە لەلایەن سەربازانی بیلاڕووسیا ئەوەی بیندراوە گەنجێکی سلێمانی ڕووت دەکەنەوەو ئاوی ساردی پێدادەکەن.
هەر لەو ناوچەیە چەند چاڵێکی گەورە هەیە کە کۆچبەرانی دەخەنە ناو و ئەشکەنجەیان دەدەن ئامانج لەو چاڵانە بۆ ئەوەیە لەلایەن درۆنو فرۆکەی چاودێری ووڵاتانەوە نەبیندرێن کە چۆن ئەشکەنجەی کۆچبەران دەدەن.
"ڕەگەز کەمال"
۱۷ی نۆڤێمبەر - پۆڵەندا
به‌روار:  17/11/2021
956   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   779
کۆی سه‌ردان:   29251984