سوید دەڵێ : پەنابەران یان بگەڕێنەوە یان داوای پەنابەری لە بێلاڕووسیا بکەن
-
ئەو کۆچبەرانەی مافی پەنابەرییان نییە دەبێت یارمەتیی وەربگرن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، ئەگەریش ناگەڕێنەوە دەتوانن لە بێلاڕووس داوای مافی پەنابەری بکەن.
-
ئەمە وتەی وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیندێ بوو، سەبارەت بە کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕووس و پۆلەندا.
-
ڕێباز کە یەکێک لە کۆچبەرانی سەر سنوورە دەڵێت هێزی بێلاڕووس کۆچبەرەکان هان دەدات بۆ ئەوەی پەرژینەکان بپسێنن و بڕۆنە ناو پۆڵەندا. بەڵام ئەوان ئامادە نین ئەم کارە بکەن.
-
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 16/11/2021
881 جار خوێندراوهتهوه
|