وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا دەڵێ پاسمان نەناردووە بۆ گواستەوەی پەابەران
وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەى باس لەوەدەکەن وڵاتەکەیان کۆچبەران لە بیلاروسیاوە و لە رێگەى پۆڵۆنیاوە دەهێننە ئەڵمانیا؛ راست نین.
لە پەیامێکدا کە بەزمانى کوردى لە تویتەر بڵاویانکردوەتەوە، وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، گوایە ئەڵمانیا پاسی ناردوە بۆ هێنانی خەڵکی لە سنورى بیلاروسیا – پۆڵەندا، راست نییە.
وەزارەتى درەوەى ئەڵمانیا دەڵێت: "ئەوەى لەم جۆرە درۆیانە بڵاودەکاتەوە خەڵکى دەخاتە مەترسیەوە".
کەی ئێن ئێن
بهروار: 15/11/2021
847 جار خوێندراوهتهوه
|