سەفەری هات و نەهات

قسەکردن لە سەر کۆچ، بەشێکە لە باسێکی گەورەتر و فراوانتر، کە بابەتی قەیرانی مرۆڤە بە شوێنەوە.

تێكچوونی پەیوەندی بە شوێنەوە دیاردەیەكی دوو دیوە، یان ئەوەیە كۆچبەر ناتوانێت لە شوێنی خۆیدا بژی، یان ئەوەیە كاتێك کۆچبەر بۆ جارێك لە ماڵ دێتەدەر، ئیدی ناتوانێت بگەڕێتەوە.

هەموو ئەو ئەفسانە و چیرۆك و خەون و خەیاڵ و ختوورانەی دەیانەوێت وێنەیەكی جوان بۆ نیشتیمان بكێشن، ئەو ترسە لە كۆچبەردا سەوزدەكەن كە سەفەرەكەی كۆچی هات و نەهات دەبێت.

زاراوەگەلی «سەفەری هات و نەهات» پێكهێنێكی قووڵی دید و ڕوانینی نەست و نائاگای ئێمەیە بۆ سەفەر. پاڵەوانی زۆربەی خورافەتە كوردییەكان کاتێک لە ماڵەوە دێنەدەرێ، لە بەردەم سەفەرێكی هات و نەهاتدا دەوەستن.

ئەم وێنە ترسناكەی سەفەر كە گرێدراوی مەرگە، گرێدراوی كۆتایی و نەگەڕانەوە و ونبوونی هەمیشەییە، لە جەوهەردا نیشانە و سیفەتی گەشتی ئەمڕۆی كوردیشە بۆ دەرەوەی نیشتیمان کە جۆرە سەفەرێكی هات و نەهاتە.

كۆچی ئەمڕۆی كورد هەڵگری ئەزمونێكی ئەوتۆ تاڵە كۆی ئەو ڕەهەندە ئەفسانەیی و خەوتووانە لە نائاگاماندا زیندوودەكاتەوە کە مێژووییەکی دێرینیان هەیە.

كۆچی كورد سەفەرێکی ئەفسانەییە، بەڵام لە سەردەمی مۆدێرندا. كۆچێكە هەموو ڕەگەزە سەرەتاییەكانی سەفەری تیایە کە دەریدەخەن مرۆڤی کۆچبەر تەنیا بە ڕێگا هەرە سەرەتایی و دێرینەکان دەتوانێت سەفەربکات، شێوەی سەفەرمان زۆر لە شێوەی سەفەرەكانی ئۆدیسۆس و سندبادەوە دوور نییە، بەڵام لە دونیایەكی نوێدا… كۆچی ئێمە هەموو ڕەگەزەكانی سەرهەڵدانی جۆرە ئەفسانەیەکی مۆدێرنی لە خۆیدا كۆكردۆتەوە.

"بەختیار عەلی"
پەرچەیەك لە کتێبی «ناشوێن»
به‌روار:  09/11/2021
128   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لە سەردەمی صدامی خوێڕی
من قوتابی صناعەی ١٧ ی تموز بووم لە شێخ محێدین ،
خۆمان ماڵمان لە سەرچنار بوو
بۆ حەقی هاتووچۆ و لەفە درێژه‌ ...

ساڵی 2012 چوومە ئیستەنبۆل، هەفتەیەک لەوێ بووم و بەفڕۆکە هاتمەوە ئامەد و چەند ڕۆژێکیش لەباکوور مامەوە. پانتۆلێکی کاوبۆم لەئیستەنبۆل کڕیبوو و تۆزێ درێژبوو، لەئامەد چوومە دوکان درێژه‌ ...
دوای حەوت مانگ لە بەكارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو لە شەڕەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لەلایەن دەوڵەتی توركەوە، بەڵام دواجار هەر شکستی هێنا و لەسەر دەستی گەریلاکانی ئازادیی ک درێژه‌ ...


وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند 31 ژن و پیاو و منداڵی کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە خنکاون و دەڵێت، قاچاخچییەکان بەرپرسیارن لەم تراژیدیایە. ئەوەش بە گەورەترین کارە درێژه‌ ...
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارلەمانی سوید کاندیدی سەرۆکی پارلەمان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کە سەرۆکی سۆسیالدێموکراتەکان ماگدالێنا ئاندێرشۆن بوو خرایە دەنگدان و بۆ یەکەم جار لە مێژووی سوید ژ درێژه‌ ...

لە بەشی ناوخۆیی بووم لە سەردەمی خوێندنمدا لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا، ئەو ساڵەی پەیوەندی بە باسەکەمەوە هەیە بەشە ناوخۆییەکەی منی تێدا بووم لە تەنیشت یانەی فەرمانبە درێژه‌ ...
🔻 هەولێر: وەزیری دەرەوەی سوید لەگەڵ مامۆستا بەدەل بەرواری و چەند چالاکوانێک کۆبوەوە
مامۆستا بەدەل بەرواری لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کومەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی:
دیدارا ( آ درێژه‌ ...


ئەی نیشتمان لێم ببورە...
كە بەجێت دێڵم ناچارم
كە رێی هات و نەهات ئەگرم...
بێ‌ ئایندەم،زۆر بێزارم

ئەی نیشتمان كاتێ‌ بەعس...
ئەی درێژه‌ ...


١) کە لەساڵی (١٩٧٠) چوومە زانکۆی بەغدا ــ کۆلێژی ئاداب، بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، هەموو (٢٠)ی مانگێک، حکومەت (٧) دیناری بە قوتابییەکانی بەشی ناخۆ دەدا. کە دەیکردە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   676
کۆی سه‌ردان:   24678494