پیاوێکی سکپڕ دەیەوێ مناڵەکەی لە سوید ببێ.
فرێدی ماکونێل پیاوێکی بەریتانی 35 ساڵەیە و، ئێستا دوو گیانە و دەیەوێ مناڵەکەی لە سوید لە دایک ببێ ، تا بەناوی خۆیەوە تۆمار بکرێ.
یاسای سویدی ڕێگا بە تۆمارکردنی مناڵ بە ناوی دایکەوە دەدات، بەڵام لە بەریتانیا ڕێگە پێدراو نییە.
فرێدی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو مناڵەکەی دەبێ و، پێشتریش لە ساڵی 2018 مناڵێکی تری بووە. ناوبراو ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە.
سەرچاوە
بهروار: 22/10/2021
636 جار خوێندراوهتهوه
|