تورکیا 9 باڵوێزخانەی داخست و باڵوێزەکانی ناردنەوە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەرگای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنساو ئەڵمانیا و کەنەدا و پێنج وڵاتی تری داخست و باڵیۆزەکانی لەفڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە ڕەوانەی وڵاتەکانیان کردهوه.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر پشتگیری و داوای ئازادکردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن عوسمان کافالا سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دەرگای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنساو ئەڵمانیا و کەنەدا و پێنج وڵاتی تری داخست و باڵیۆزەکانی لەفڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە ڕەوانەی وڵاتەکانیان کردهوه.
لەلایەکى دیکەوە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوە رایگەیاند، میوانداری خەڵکانێک ناکەین لەنێو وڵاتی خۆماندا بەئاشکرا دوژمنایەتیمان بکەن .
دۆسییەی عوسمان کافالا سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن ماوەیەکه ڕۆژەڤی میدیا و شەقامی تورکیە کە بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ کودەتا دەستگیرکراوە.
هەرچەندە، عوسمان کافالا لەگەڵ ئەوەی تۆمەتەکانی بەسەردا ساخ نابێتەوە ئازادیش ناکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش باڵیۆزی وڵاتانی زلھێز داوایان لە ئەردۆغان کردبو دەست بەجی عوسمان ئازاد بکرێت.
س.هـ
شارپرێس
بهروار: 22/10/2021
989 جار خوێندراوهتهوه
|