هەژارترین کاندیدی سەربەخۆ لە نەجەف دەرچوو
🔸 محەمەد عەنوز، کە میدیا عێراقییەکان وەکو هەژارترین کاندید ناویان هێناوە، توانی وەکو کاندیدێکی سەربەخۆ سەربکەوێت بۆ پەرلەمانی عێراق.
🔸 محەمەد عەنوز، خه‌ڵكی شاری نهجهفهو راوێژكارێكی یاساییه، میدیاكانی عێراق ده‌ڵێن كه عه‌نوز ته‌نها یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری له بانگه‌شه‌كه‌یدا خه‌رج كردوه و 15 هه‌زار ده‌نگی له بازنه‌ی یەکی پارێزگای نەجەفدا هێناوه، کە زۆرترین دەنگی سەر ئاستی بازنەکەیە.
🔸 عه‌نوز کە خۆی پۆستەرو ڕیکلامەکانی خۆی هەڵدەواسی و بڵاوی دەکردەوە، له‌سه‌ر پۆسته‌ر و رێكلامه‌كه‌ی نوسیبووی " ده‌نگت ئه‌ستۆی خۆته، ئهستۆشت کەرامەتتە، ئێمەش به‌رگری له كه‌رامه‌تت ده‌كه‌ین، چونكه كه‌رامه‌تتان له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه‌دا".
وەرگیراوە
تێبینی:
محەمەد عەنوز ناسراو بە " ئەبو سۆمەر" لە شاری مالمۆی ووڵاتی سوید ژیاوە.
بهروار: 13/10/2021
475 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|