لەسەر بەتیرۆریست ناساندنی پەکەکە ڕوبەڕووی نوێنەری کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا دەبێتەوە
ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتار
لەسەر بەتیرۆریست ناساندنی پەکەکە ڕوبەڕووی نوێنەری کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا دەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت نوێنەرێکی هاوپەیمانان لەسەر بە تیرۆرست ناساندنی پەکەکە لەلایەن وڵاتەکەیەوە داوای لێبوردنی لێکردووە و ئەویش ڕەتیکردووەتەوە کە پەکەکە تیرۆرست بێت.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ هاوپەیمانان گوتم کورد لەهەرچوار پارچەی کوردستان وەک کاردانەوە و ناچاری پەنای بۆ چەک و خەباتی چەکداری بردوە کاتێک لەلایەن هەرچوار دەوڵەتی سەردەست و داگیرکەری کوردستانەوە نکوڵی لە مافەکانی کراوە.

دەشڵێت لە قسەکانمدا بۆ سەرۆکی یەکەی سیاسی کونسڵخانەی گشتی ئەمریکا گوتم، بەلای منەوە وەک کوردێک پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نیە، سەرۆکی یەکەی سیاسی کونسڵخانەی ئەمریکاش داوای لێبوردنی کرد و گوتی وڵاتەکەم پەکەکەی وەک تیرۆریست ناساندووە.

ئەوەش لە کۆبونەوەیەکدا هاتووە لەگەڵ نوێنەری هاوپەیمانان کە پێکهاتبوون لە سپێنسەر فیلدس، سەرۆکی یەکەی سیاسی کونسڵخانەی ئەمریکا و سعید حەکیمی، بەرپرسی کاروباری سیاسی کونسڵخانەی هۆڵەندا بۆ گفتوگۆی پرسی چاکسازی لەناوپێشمەرگە سەردانی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی هەرێمیان کردبوو.
سترێک تی ڤی
به‌روار:  06/10/2021
172   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

دوێنێ شەو هونەرمەندی ڕاپ، ئەیناری ١٩ ساڵ تەقەی لێ کرا و کوژرا. 
ڕووداوەکە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان گرووپە تاوانکارییەکانەوە هەیە. ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر ١١ی شەو درێژه‌ ...

فرێدی ماکونێل پیاوێکی بەریتانی 35  ساڵەیە و،   ئێستا دوو گیانە و دەیەوێ مناڵەکەی لە سوید لە دایک ببێ ، تا بەناوی خۆیەوە تۆمار بکرێ.
یاسای سویدی ڕێگا ب درێژه‌ ...

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەرگای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنساو ئەڵمانیا و کەنەدا و پێنج وڵاتی تری داخست و باڵیۆزەکانی لەفڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە ڕەوانەی وڵاتەکانیان کرده‌وه.
درێژه‌ ...
زەلامێک شەو دڕەنگ دەگەرێتەوە بۆ ماڵ .. 
لە کۆڵانەکەيان سەگێکی بەڕەڵا پێی دەوەڕێت . ئەويش لەترسا ڕادەکات ، سەگيش بەوەڕينەوە بەدووی دەکەوێت .
دراوسێيەکيان لە سەربا درێژه‌ ...
دووکاندارێکی ڕەزيل مشکێکی زۆر لە دووکانەکەيدا دەبێت .. هەرچی تەڵەيە تاقيدەکاتەوە بێفايدە دەبێت !
ڕۆژێك شاگردەکەی پێی دەڵێت :
وەستا ئەگەر بيانکووژم ، مشکی چەندم دەدەيت درێژه‌ ...
كۆمەڵەی نووسەرانی کورد لە سوید ١٦ی مانگی ئۆکتوبەر ٢٥ـەمین کۆنگرەی خۆیان بەڕێوە برد. بۆ یەکەمجار ژنێک وەک سەرۆکی کۆمەڵەکە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە هەڵبژێردرا.
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   682
کۆی سه‌ردان:   24444831