پێنج چالاکوانی دیکەی بادینان دادگایی دەکرێن
پاش ئەوەی دوێنێ بۆ جارێکی دیکە، دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی بادینان دواخرا، ئەمڕۆ سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، سبەی پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دادگایی دەکرێن.

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "سبەینێ چوارشەممە دادگاییکردنی هەریەکە لە سلێمان کەمال، عامر خالید، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل بەڕێوەدەچێت."

دوێنێ دووشەممە، دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دواخرا، بەهۆی گواستنەوەی دوو دادوەرەوە.

ماوەی زیاتر لە ١٤ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگا بڕیارەکەی پەسەند کرد.
به‌روار:  05/10/2021
59   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

دوێنێ شەو هونەرمەندی ڕاپ، ئەیناری ١٩ ساڵ تەقەی لێ کرا و کوژرا. 
ڕووداوەکە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان گرووپە تاوانکارییەکانەوە هەیە. ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر ١١ی شەو درێژه‌ ...

فرێدی ماکونێل پیاوێکی بەریتانی 35  ساڵەیە و،   ئێستا دوو گیانە و دەیەوێ مناڵەکەی لە سوید لە دایک ببێ ، تا بەناوی خۆیەوە تۆمار بکرێ.
یاسای سویدی ڕێگا ب درێژه‌ ...

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەرگای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنساو ئەڵمانیا و کەنەدا و پێنج وڵاتی تری داخست و باڵیۆزەکانی لەفڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە ڕەوانەی وڵاتەکانیان کرده‌وه.
درێژه‌ ...
زەلامێک شەو دڕەنگ دەگەرێتەوە بۆ ماڵ .. 
لە کۆڵانەکەيان سەگێکی بەڕەڵا پێی دەوەڕێت . ئەويش لەترسا ڕادەکات ، سەگيش بەوەڕينەوە بەدووی دەکەوێت .
دراوسێيەکيان لە سەربا درێژه‌ ...
دووکاندارێکی ڕەزيل مشکێکی زۆر لە دووکانەکەيدا دەبێت .. هەرچی تەڵەيە تاقيدەکاتەوە بێفايدە دەبێت !
ڕۆژێك شاگردەکەی پێی دەڵێت :
وەستا ئەگەر بيانکووژم ، مشکی چەندم دەدەيت درێژه‌ ...
كۆمەڵەی نووسەرانی کورد لە سوید ١٦ی مانگی ئۆکتوبەر ٢٥ـەمین کۆنگرەی خۆیان بەڕێوە برد. بۆ یەکەمجار ژنێک وەک سەرۆکی کۆمەڵەکە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە هەڵبژێردرا.
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   685
کۆی سه‌ردان:   24444782