دۆڵمە ومەنجەڵەکەی ماڵی مەلا
ھاوڕێیەکم ھەیە خەڵکی شاری مەحمودیەیە.. بۆی گێڕامەوە وتی لەدوای روخانی رژێم مەحمودیەو ناحیەکانی دەوروبەری ئەتوانم بڵێم "ھەموی کەوتە دەست قاعیدە،ھەر رۆژێک ئەچوم بۆ شوێنی کارەکەم لەڕێگا سەرێک یان دوو سەری بڕاوم ئەبینی لەوسەری جادە ھەڵواسراون و لەسەریان نوسیوە ئەوە سزای ھەمو ئەوانەیە کە یارمەتی سوپای داگیرکەری ئەمریکا ئەدەن..

مزگەوتێکیش لە نزیک ماڵمانە ئیمامی ئەو مزگەوتە بیست و چوار (24)سەعات ھاواری دەکردو جوێنی بە ئەمریکیەکان ئەداو دوعای لە ئەمریکا خۆی و ھاوکارو بەکرێگیراوانی ئەمریکا دەکرد..
لەگەڵ ھەرکەسێکیش ئەدوام لە گەرەکەم باس باسی جیھادو دژایەتی ئەمریکای داگیرکەرو کافرو خاچ پەرەست و بابەتی وابو.

منیش لەسەر ئەو شێوازەم ( بەوتەی ھاورێکەم ئەیگێرایەو ) رۆژانە ئەچوم بۆ سەر کاری خۆم و دەھاتمەوەو دەرگای خۆم دائەخست ،نە ئەمریکاو نە بەکرێگیراوانی و نە ھیچ کیشەو سەرئێشەیەک.

وتی جارێک دایکم مەنجەڵێک دۆڵمەی لێنابو لەو جۆرەی کە حەوت ھەزار شتی تێدا بو کدو ( کولەکە)لەسەر باینجان بە دونگی مەرو لەژێرەوە پەراسو بە دەنکە ھەنارەوە ھەر وەسف و باسی نەدەکرا..

ھەر مەنجەلە دۆڵمەکەمان وەرگێڕایە سەر خوانچە دەرگای حەوشە لەگەڵ شەق تێھەڵدان کەوتە سەر پشت و ئەمریکیەکانمان لێ ھاتنە ژورەوە بەدوای چەک داواکراواندا دەگەڕان..
دوای ئەوەی ماڵەکەیان ھەمو لێکداو ھەڵگێڕو وەرگێڕیان کرد ھیچیان نەدۆزیەوە داوای لێبوردنیان لێمان کرد،بەرلەوەی برۆنە دەرەوە سەربازێکی رەش پێستیان لەگەڵدا بو سەرنجی کەوتە سەر خوانچەی دۆڵمەکە لە وەرگێڕەکەی پرسی ئەو خواردنە ناوی چیەو ئەتوانم کەمێکی لێ بچێژم ؟

دایکیشم وەکو ھەر دایکێکی رەسەنی عێراقی وتی کەسی پورت بەسەرچاو، چو لە چێشتخانە چەند قاپێکی ھێناو بۆ ھەریەکیان پڕ دۆڵمەی کردو دایە دەست سەربازەکان ،دایکم پێی وتن ئەو خواردنە ناوی دۆڵمەیە ..
ئەمریکیەکان سەرسام بون بە خواردنەکەو پێیان خۆش بو،ناوە ناوە بەدەم خواردنەوە پرسیارێکیان لەسەر دۆڵمە دەکرد تاکو خواردنی ناو قاپەکانیان خوارد ئینجا رۆیشتن.

دوای مانگێک رۆژێک لە دەرگا درا ھەر ئەو سەربازە ئەمریکیانە بون وتیان ئەمانەوێ دایکت ببینین،ھەر دایکم چوە دەروە پێنجسەد دۆلاریان کردە دەستی وتیان مەنجەڵێک دۆڵمەمان بۆ بکە.

دایکم پارەکەی وەرگرتو خیرا منی ناردە بازار بۆ کڕینی پێویستیەکانی دۆڵمە، بەرێگاوە ئەرۆم ( ئەترسم"چاوئەگێڕم ) بەردەوام راست و چەپ ئەروانم نەوەک کەسێک لە دراوسێکان ئێمەی بینیبێت لەگەڵ ئەمریکیەکان ئەدوێین و پارەمان لێیان ورەگرتبێت بچێ لای قاعیدە زمانێکمان لێبداو بەیانی سەری بڕاوم بەسەر یەکێک لە ستونەکانی کارەبای نزیک ماڵمان بەھەڵواسراوی ببینمەوە..

سوپاس بۆ خوا نە کەس ھیچی وت و نەکەس بەرویدا داینەوە نەھیچ رویداو پارێزراو بوین..

وتی دوای مانگێک دایکم ھەر گوتی و ھەر گوتیەوە،کوڕم دەبڕۆ بنکەی سەربازی ئەمریکیەکان مەنجەڵەکەی خۆمان بێنەوە،منیش باش تێگەیشتم دایکم لە خەمی مەنجەڵەکەدا نەبو بەلکو لەبیری ئەوەدابو کاتێک ئەچم مەنجەڵەکە بێنمەوە دۆڵمەکەی دایکمیان دێتەوە یادو ئارەزوی ئەکەن و پێنج گەڵای ترم ئەدەنێ و ئەڵێن مەنجەڵێکی تر دۆڵمەمان بۆ بکەن.

پاش ئەوەی لە فشارەکان و گۆتە گۆتی دایکم بێزار بوم ئەوەندەی بەسەرما بڵێتەوەو بڵێتەوە بڕۆ مەنجەڵەکە بێنەوە،ناچار چومە سەربازگەکە،کورە رەش پێستەکەم دیت پرسیاری مەنجەڵەکەم لێکرد، ھۆڵێکی گەورەی پیشاندام وتی مەنجەڵەکەتان ناوی ئێوەی لەسەر نوسراوە،کە چومە ناو ھۆڵەکە چی ببینیم نزیکەی دووسەد (200) مەنجەڵی لێیەو ھەریەکە ناوی خاوەنەکەی لەسەرە ھەمویان خەلکی ناوچەکەی خۆمانن،لە ھەمو مەنجەڵەکان گەورەترو گرنگترو بەرچاوتر مەنجەڵەکەی ماڵی ئیمامی ئەو مزگەوتە بو کە ئیمانی من و باوکی منی سوتاندبو بیست و چوار (24 ) سەعات لە مینبەری مزگەوت و وتارەکانی ھێرشی ئەکردە سەر ئەمریکیە داگیرکەرە خاچ پەرەستەکان و ھاوکارو بەکرێگیرا6وانی کە ئەیوت ئەبێ وڵات لەو گڵاوانە پاک بکرێتەوە.
د. پەیمان سەرهەنگ
به‌روار:  14/09/2021
212   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
شارپرێس:

له‌ میانیه‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی (RT) سه‌باره‌ت به‌ (هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان دژ به‌ جۆ بایدن و پڕچه‌ككردنی ده‌سه‌ڵاته‌ كوردییه‌كه‌ی كوردانی ڕۆژئاوا) درێژه‌ ...

دوای گەڕانەوەی لە ئەمەریکا ئەردۆغان لێدوانی ئاگرین دەدات دژ بە ئەمەریکاو بایدن
بە پێی هەندێک سەرچاوە لە نیویۆرك بایدن کاتی بۆ کۆبونەوە لە گەڵ ئەردۆغان تەرخان نەکردبوو درێژه‌ ...

پیاوێکی پیر دەڕوات بۆ دەنگدان و لە بەڕێوەبەری بنکەکەی پرسی بزانێت خێزانەکەی دەنگی داوە؟
بەڕێوبەرەکەش سەیری ناوەکەی بۆکرد لە تۆماری دەنگدەران و ووتی:
بەڵێ حاج درێژه‌ ...

ئەگێڕنەوە کوردێک تازە ئەگاتە ئەوروپا و هیچ لەزمانی ئەو ووڵاتە شارەزا نیە بۆ نەگبەتی لەوێ زیبکەیەک لە کۆمی دێت و دەچێت بۆلای دکتۆر. ئەویش داوای وەرگێڕ ئەکات بۆئەوەی تێبگات کا درێژه‌ ...

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەنستیتۆی کارۆلینسکا کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ئەنجام دراوە، جیاوازی نیوان تەمەنی دەوڵەمەندەکان و هەژارەکان زیاد بووە.
درێژه‌ ...
دوێنێ شەو خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەی سکاندیناڤیا کە لە فێستیڤاڵی فیلمی پانۆرامای سکاندینافیا لە مالمۆ نمایشکرا، درایە بەڵگەفیلمی سەفەری ئەبولی لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد یاسە درێژه‌ ...

بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ:
کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات .
ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێ درێژه‌ ...
دەیان کەس لە ئاڵمانیاوە وەڕێ کەوتبوون تاوەکوو لە سوید تێکەڵ بە شەڕ و ئاژاوەی دوو عەشیرەتی گەورە لە یۆتێبۆری بن کە لەکاری تاوانکارییەوە گلاون. ئەوەش دوای شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە ی درێژه‌ ...
دوو دز چونە ناو کۆشکێکەوە.
دوای گەڕان و پشکنینی ورد . قاسەیەکیان دۆزییەوە.
دزە گەورەکەیان کە زۆر شارەزاو کارامه بوو ،بەبێ شکاندن قاسەکەی کردەوە . پڕ بوو لە پارە .
درێژه‌ ...
رێكخراوی CPT بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ شێروان شێروانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوەكەیان ئەنجامدا و گوتی بەنزیکەیی تەواوی زیندانیانی بادینان کە ژمارەیان ٨١ زیند درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   186
کۆی سه‌ردان:   24268115