كێ زۆڵە؟؟؟

پێشەكی من لەگەڵ پڕۆژەكەی رێزان شێخ دلێر برازای شێخ جەعفەر و هەموو ئەو رێکخراوانە نییم، وە ئامادەش نییم ناوی خۆم بخەمە پاڵ دایكم ، چونكە دایكم زۆر لەوە گەورەترو پیرۆزترە من ناوی خۆمی بخەمە پاڵ.
ئەوەی دەمەوێت قسەی لەسەر بكەم بەلارێدابردنی ئەو بابەتەیە لەلایەن هەندێك مامۆستای ئاینی و هەندێك خەڵك كەبڕیاریانداوە بێ بیركردنەوەو خوێندنەوەی پرۆژەكە هەموو ئەو پرۆژانە رەتبكەنەوە ، كەژنان دەیان خەنە ڕوو.
بەهەر حاڵ پڕۆژەی ناوی من ناوی دایكمە ، پڕۆژەیەكە لەلایەن رێزان شێخ دلێر برازای شێخ جەعفەرو چەند ژنێكی تر ئامادەكراوە، وەكو وتم من لەگەڵ پڕۆژەكە نییم، بەڵام مرۆڤ دەبێ ویژدانی هەبێت و ئەخلاقی هەبێت، شتێك بیخوێنێتەوەو ئامانجەكەی بزانێت ئینجا قسەی لەسەر بكات، ئەو پڕۆژەیە زیاتر بۆژنانی ئێزیدیە ، بۆئەو ژنە قوڕبەسەرو داماوانەیە ، كە چەندین پیاوانی داعش دەست درێژیان كردوونەتە سەر و چەندین جار كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراوەو لەو نێوانەشدا مناڵیان بووە، ئێستاش ئەو مناڵانە باوكەكانیان دیار نییە یان كوژراوە، جا دایك چەندە گەورەو پیرۆزە دڵی نایەت مناڵەكەی لەناو بەرێت و ئێستا خۆی كردووە بەخاوەنی ئەو مناڵە ، ئەو مناڵانەش كەزۆربەیان دوای 2014لەدایك بوون ئێستا تەمەنیان شەش ساڵەو تائێستا هیچ ناسنامەیەكیان نییە، بەم هۆیەشەوە لەمافی خوێندن و ژیان بێبەش دەكرێن، بۆیە رێزان شێخ دلێر داوا دەكات ، كەئەو مناڵانە بەناوی دایكیان بكرێن و لەسەر ناوی دایكیان ناسنامەیان بۆدەربكردرێت و بۆئەو مەبەستەش چەند هونەرمەندێك و كەسایەتیەك پشتگیری كەمپینەكەیان كردووە ئەمە ئەسڵی بابەتەكەیە ، كەچی لەدوێنێوە هەزار قسەی نەشیاو ناشرینمان گوێ لێ بوو.
تێبینی : ساڵی 2019 راپۆرتێكم لەرۆژنامەی ئاژانس بڵاوكردەوە، ژنە ئێزیدیەك لەشاری موسڵ دادەنیشێت و سێ مناڵی لەپیاوێكی داعش هەیەوچەندین جار كەس و كاری چوونەتە لای پێیان راگەیاندووە كە وەرەوە لای خۆمان و وەرتدەگرینەوە، بەڵام بەو مەرجەی مناڵەكانت لەناوبەرە، بەڵام ئەو حاشای لەكەس و كاری كردووەو وتویەتی من دڵم نایەت مناڵەكانم لەناوبەرم و ئەو قەتلە ناكەم، ئەمە پیرۆزی دایكە.
هێمن مامەند
به‌روار:  01/09/2021
215   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
شارپرێس:

له‌ میانیه‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی (RT) سه‌باره‌ت به‌ (هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان دژ به‌ جۆ بایدن و پڕچه‌ككردنی ده‌سه‌ڵاته‌ كوردییه‌كه‌ی كوردانی ڕۆژئاوا) درێژه‌ ...

دوای گەڕانەوەی لە ئەمەریکا ئەردۆغان لێدوانی ئاگرین دەدات دژ بە ئەمەریکاو بایدن
بە پێی هەندێک سەرچاوە لە نیویۆرك بایدن کاتی بۆ کۆبونەوە لە گەڵ ئەردۆغان تەرخان نەکردبوو درێژه‌ ...

پیاوێکی پیر دەڕوات بۆ دەنگدان و لە بەڕێوەبەری بنکەکەی پرسی بزانێت خێزانەکەی دەنگی داوە؟
بەڕێوبەرەکەش سەیری ناوەکەی بۆکرد لە تۆماری دەنگدەران و ووتی:
بەڵێ حاج درێژه‌ ...

ئەگێڕنەوە کوردێک تازە ئەگاتە ئەوروپا و هیچ لەزمانی ئەو ووڵاتە شارەزا نیە بۆ نەگبەتی لەوێ زیبکەیەک لە کۆمی دێت و دەچێت بۆلای دکتۆر. ئەویش داوای وەرگێڕ ئەکات بۆئەوەی تێبگات کا درێژه‌ ...

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەنستیتۆی کارۆلینسکا کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ئەنجام دراوە، جیاوازی نیوان تەمەنی دەوڵەمەندەکان و هەژارەکان زیاد بووە.
درێژه‌ ...
دوێنێ شەو خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەی سکاندیناڤیا کە لە فێستیڤاڵی فیلمی پانۆرامای سکاندینافیا لە مالمۆ نمایشکرا، درایە بەڵگەفیلمی سەفەری ئەبولی لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد یاسە درێژه‌ ...

بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ:
کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات .
ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێ درێژه‌ ...
دەیان کەس لە ئاڵمانیاوە وەڕێ کەوتبوون تاوەکوو لە سوید تێکەڵ بە شەڕ و ئاژاوەی دوو عەشیرەتی گەورە لە یۆتێبۆری بن کە لەکاری تاوانکارییەوە گلاون. ئەوەش دوای شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە ی درێژه‌ ...
ھاوڕێیەکم ھەیە خەڵکی شاری مەحمودیەیە.. بۆی گێڕامەوە وتی لەدوای روخانی رژێم مەحمودیەو ناحیەکانی دەوروبەری ئەتوانم بڵێم "ھەموی کەوتە دەست قاعیدە،ھەر رۆژێک ئەچوم بۆ شوێنی کارەکەم لەڕێ درێژه‌ ...
دوو دز چونە ناو کۆشکێکەوە.
دوای گەڕان و پشکنینی ورد . قاسەیەکیان دۆزییەوە.
دزە گەورەکەیان کە زۆر شارەزاو کارامه بوو ،بەبێ شکاندن قاسەکەی کردەوە . پڕ بوو لە پارە .
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   174
کۆی سه‌ردان:   24267883