ماكرۆن دەستی توركیا لەناوچەكە دەبڕێتەوە؟

لەكاتێكدا لوتكەی دەوڵەتانی هەرێمی لە ناوچەكە لەبەغدا بەسترا، سەرۆكی فەرەنسا، كەسەرۆكی دەوڵەتێكی ئەورورپیە ودوورو نزیك بەشێك نیە لە هەرێمەكە، لەو لوتكەیەدا بەشداربوو! ئەو بەشداریكردنە سەرەتای قۆناغێكی نوێیە لەگۆڕانی هاوسەنگی هێز لەناوچەكە، هاوكات سەرنجڕاكێشترین خاڵ بوو لەكۆنگرەكە، هەموو ریسەكەی كردەوە خووری و بنەمای ئەو مەنزومەیە هەرێمیەی هەڵوەشاندەوە، كە لەدوای ساڵی (2007) بەشێوەیەكی ئاشكرا كاری لەسەر دەكرێت. لەبەرئەوەی بەگوێرەی ناونیشانی كۆنگرەكە بوایە، بەهیچ شێوەیەك فەرەنسا نەدەبوایە بەشداری ئەو كۆنگرەیە بكات، بەڵام بۆچی بەشداری كرد؟
بەر لەهەموو شتیك ئامانجی بنەڕەتی ئەو كۆنگرەیە خۆ ئامادەكردن بوو بۆ قۆناغی دوا كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، واتە هەوڵێك بوو بۆ داڕشتنەوەی ئەو مەنزومە هەرێمیەی، كە لەدوای رووخانی بلۆكی رۆژهەڵات گۆڕانكاری بەسەر داهات، بەڵام بەكەمێك هەمواركردنەوە دەستكاریەوە، بەتایبەتیش لەنەخشەی جوگرافی وڵاتەكان، وردتریش لەدیاركردنەوەی سنوورەكانی باكووری هەردوو وڵاتی سوریاو ئێراق، واتە دوو پارچەی كوردستان. توركیا، كە ماوەیەكە بەپاڵپشتی ناتۆ، ناوچەیەكی فراوانی لەسوریا وئێراق كۆنتڕۆڵكردووە، دەیویست لەو كۆنگرەیەدا شەرعیەت بداتە مانەوەی خۆی لەو ناوچەیەدا، پێی وابوو ئەمریكا دوای ئەوەی دەكشێتەوە، بەرپرسیاریەتی ئەو ناوچەیە دەخاتە ئەستۆی توركیا، دووەمین گەورە وڵاتی ناتۆ، بەڵام بەشداریكردنی سەرۆكی فەرەنسا، ئەو خەونەی توركیای لەگۆڕنا وبووە هۆكاری سەرەكی ئەوەی سەرۆكی توركیا (رەجەب تەیب ئەردۆگان) راستەوخۆ بەشداری ئەو كۆنگرەیە نەكات، لەكاتێكدا كۆنگرەكە كۆنگرەیەكی لوتكە بوو دەبوایە سەرۆكی وڵاتەكان بەشداری بكەن! دوای ئەو چەند وڵاتێكی تریش، وەكو ئێران و سعودیە لەئاستی سەرۆكەكانەوە بەشداری ئەو كۆنگرەیان نەكرد!.
لەو كۆنگرەیەدا وەزیری دەرەوەی توركیا بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەئامانجەكانی توركیا كرد، واتە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ داوای ویلایەتی مووسڵی كردەوەو لەوتارەكەیدا زۆر جەختی لەسەر لایەنی ئابووری بازرگانی و.... هتد شاری مووسڵ كردو لەپەنای شەڕی پارتی كرێكارانی كوردستان، كە ئەوان بەشەڕی تیرۆری دەناسێنن، هەوڵیدا شەرعیەت بەمانەوەی خۆی بدات، لەوناوچە سنووریانەی لە باكووری هەرێمی كوردستان داگیری كردووە، بەڵام وەك ئاماژەی پێكرا هاتنی سەرۆكی فەرەنسا هەموو پلانەكانی توركیای هەڵوەشاندەوە وبەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ هیوایەكی بەئێران بەخشی! لەبەرئەوەی رۆیشتنی ئەمریكا وهاتنی فەرەنسا بۆ ناوچەكە لەلایەك مەترسیەكانی سەر ئێران كەم دەكاتەوە، لەلایەكی تریش فەرەنسا هیچ چاوتێبڕینێكی لەخاكی ئێران نیە، بەڵكو مەبەستی سەرۆكی فەرنسا بەپلەی یەكەم ئێراق وبەپلەی دووەمیش سوریا بوو، لەبەرئەوەی ویلایەتی مووسڵ بەگوێرەی پەیماننامەی سایكس پیكۆ بەر فەرەنسا كەوتبوو، لەو نەخشە سیاسیەی لە سایكس پیكۆ كەوتەوە، ویلایەتی مووسڵ بۆ فەرەنساو سوریاش بۆ بەریتانیەكان دیاریكرابوو، بەڵام دوای ئاگربەستی مۆدرۆس، واتە دوای وەستانی جەنگی یەكەمی جیهانی لەبەرەی رۆژهەڵات، ژەنڕاڵ مارشاڵ سەركردایەتی ئەو هێزە بەریتانیەی كرد، كە بەبێ گوێدانە مۆدرۆس وپەیماننامەی سایسكس پیكۆ ویلایەتی مووسڵی داگیر كردو حالەتێكی دیفاكتۆی لەو ناوچەیە سەپاند، لەبەرئەوەی بەریتانیاش لەو قۆناغەدا گەورە زلهێزی جیهانی بوو، فەرەنسا نەیتوانی رووبەڕووی بێتەوە، بۆیە كاتێك سەرۆكی بەریتانیا لوید جۆرج، كلیمانسۆی سەرۆكی فەرەنسای دەگەیاندە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە لەندەن، كلیمانسۆ پرسیاری لە سەرۆكی بەریتانیا كرد، چی دەوێت بۆی بكات، ئەو یەكسەر وەڵامی دایەوە ویلایەتی مووسڵ بۆ ئێمەو سوریاش بۆ ئێوە، زۆر لەسەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە كلیمانسۆ بەهۆی ئەوەی زانیاریەكی زۆری دەربارەی ناوچەكە نەبوو، دەمودەست بەو داوایە رازی بوو، بەڵام ئەو خوێندنەوەیە خوێندنەوەیەكی دروست نیە، سەرۆكی فەرەنسا زانیاریەكی تەواوی دەربارەی ویلایەتی مووسڵ هەبوو، سیخوڕە فەڕەنسیەكان لە حەفتاكانی سەدەی نۆزدەهەمەوە زانیاریان لەسەر ئەو ناوچەیە كۆدەكردەوە، بۆیە هۆكاری سەرەكی ئەو رازی بوونە خیرایەی سەرۆكی فەرەنسا، ئەو حالەتە دیفاكتۆیە بوو، كە سوپای بەریتانیا سەپاندبووی و لەرووی هێزی سەربازیەوە فەرەنسا ئەو توانایەی نەبوو بیگۆڕێت!.
ئەو دۆخە نزیكەی 100 ساڵ بەو شێوەیە مایەوە، سەرەتا بەریتانیەكان ودواتریش تەسلیمی ئەمریكیەكان كرد، بەڵام بەشێوەیەكی یاسایی و بەبنەما لەسەر سایكس پیكۆ ئەو ناوچەیە ناوچەیەكی هەژموونی فەرەنسیە، ئێستا، كە ئەمریكیەكان ئەو ناوچەیە چۆڵ دەكەن وبەشكستەكانیانەوە بەرەو سیاسەتی لاتەریكی دەگەڕێنەوە، وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەتیش توركیا، مرخی خۆی لەو ناوچەیە خۆشكردووەو سەرۆكەكانیان چەندین جار داوای گەڕانەوەی ویلایەتی مووسڵیان كردووەو بەبەشێك لە ئیمپراتۆریای عوسمانیە نوێیەكانیان هەژمار كردووە، لەدوای نەوەدەكانەوەش لەهەموو ئاڕاستەكانەوە كار لەسەر ئەو بابەتە دەكەن، كشانەوەی ئەمریكا ونزیكبوونەوەی یادی سەدساڵەی سایكس پیكۆ زۆر لەخەونەكانیانی نزیك كردنەوە ، بەڵام هاتنی ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا، كە خۆی بەخاوەنی راستەقینەی ویلایەتی مووسڵ دەزانێت، هەموو ئەگەرەكانی هەڵوەشاندنەوە! سەردانی سەرۆكی فەرەنسا بۆ هەندێك ناوچەی دیاریكراوی ویلایەتی مووسڵ، پەیامێكی راشكاوانە وراستەوخۆ بوو بۆ توركیا، سەردانی مووسڵ وهەولێر ودواتریش شەنگال، سەردانیكردنی ئەو ناوچانە بوو، كە توركیا مرخی خۆی لێخۆش كردووە، بۆیە كاتێك توركیا رێگای نەدا سەردانی شەنگال بكات، وەك پەرچەكردارێك، یاخود وەكو پلانی B گەڕایەوە هەولێر ولەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم وتەنانەت لەگەڵ سەرۆكی پارتیش كۆبوونەوەیی تایبەتی ئەنجامدا، كە ئەمەش لەئایندەدا رەنگ بێت كاریگەریەكی نەرێنیانە لەسەر پەیوەندیەكانی پارتی وتوركیا دەست پێبكات، لەلایەكی تر سەرەتای بڕینەوەی یاخود كورتكردنەوەی دەستی توركیا لە باشوور ورۆژئاوای كوردستان دەستیپێكرد!. بۆیە هاتنی ماكرۆن گەراندنەوەی رۆلی فەرەنسایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەكاتێكدا هەر لە لوبنانەوە بگرە تا دەگاتە سوریا وئێراق لەقەیرانی گەورەدا دەژیت، ئەو رۆژانەی دادێت، دەبێت چاوەروانی گۆڕانكاری گەورە بكەین لەناوچەكە، كە رەنگ بێت بەپێچەوانەی چەند هەفتەیەكی كەمی بەر لەئێستا لەبەرژەوەندی كورد بشكێتەوە.
د. كامەران مەنتك
به‌روار:  30/08/2021
238   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
شارپرێس:

له‌ میانیه‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی (RT) سه‌باره‌ت به‌ (هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان دژ به‌ جۆ بایدن و پڕچه‌ككردنی ده‌سه‌ڵاته‌ كوردییه‌كه‌ی كوردانی ڕۆژئاوا) درێژه‌ ...

دوای گەڕانەوەی لە ئەمەریکا ئەردۆغان لێدوانی ئاگرین دەدات دژ بە ئەمەریکاو بایدن
بە پێی هەندێک سەرچاوە لە نیویۆرك بایدن کاتی بۆ کۆبونەوە لە گەڵ ئەردۆغان تەرخان نەکردبوو درێژه‌ ...

پیاوێکی پیر دەڕوات بۆ دەنگدان و لە بەڕێوەبەری بنکەکەی پرسی بزانێت خێزانەکەی دەنگی داوە؟
بەڕێوبەرەکەش سەیری ناوەکەی بۆکرد لە تۆماری دەنگدەران و ووتی:
بەڵێ حاج درێژه‌ ...

ئەگێڕنەوە کوردێک تازە ئەگاتە ئەوروپا و هیچ لەزمانی ئەو ووڵاتە شارەزا نیە بۆ نەگبەتی لەوێ زیبکەیەک لە کۆمی دێت و دەچێت بۆلای دکتۆر. ئەویش داوای وەرگێڕ ئەکات بۆئەوەی تێبگات کا درێژه‌ ...

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەنستیتۆی کارۆلینسکا کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ئەنجام دراوە، جیاوازی نیوان تەمەنی دەوڵەمەندەکان و هەژارەکان زیاد بووە.
درێژه‌ ...
دوێنێ شەو خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەی سکاندیناڤیا کە لە فێستیڤاڵی فیلمی پانۆرامای سکاندینافیا لە مالمۆ نمایشکرا، درایە بەڵگەفیلمی سەفەری ئەبولی لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد یاسە درێژه‌ ...

بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ:
کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات .
ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێ درێژه‌ ...
دەیان کەس لە ئاڵمانیاوە وەڕێ کەوتبوون تاوەکوو لە سوید تێکەڵ بە شەڕ و ئاژاوەی دوو عەشیرەتی گەورە لە یۆتێبۆری بن کە لەکاری تاوانکارییەوە گلاون. ئەوەش دوای شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە ی درێژه‌ ...
ھاوڕێیەکم ھەیە خەڵکی شاری مەحمودیەیە.. بۆی گێڕامەوە وتی لەدوای روخانی رژێم مەحمودیەو ناحیەکانی دەوروبەری ئەتوانم بڵێم "ھەموی کەوتە دەست قاعیدە،ھەر رۆژێک ئەچوم بۆ شوێنی کارەکەم لەڕێ درێژه‌ ...
دوو دز چونە ناو کۆشکێکەوە.
دوای گەڕان و پشکنینی ورد . قاسەیەکیان دۆزییەوە.
دزە گەورەکەیان کە زۆر شارەزاو کارامه بوو ،بەبێ شکاندن قاسەکەی کردەوە . پڕ بوو لە پارە .
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   192
کۆی سه‌ردان:   24268153