ئەمریکا لە بنکەی هەریر دەکشێتەوە

سەرچاوەیەك لەشاندی دانوستانكاری عێراقی لەگەڵ ئەمریكا، بۆ میدیاكانی ئاشكرا كرد: واشنتۆن دەیەوێت بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەئەنبار وبنكەی سەربازی هەریر لەهەولێر بۆ دوو شوێنی جیاواز بگوازرێتەوە.
سەرچاوەكە راشیگەیاندوە: كەواشنتۆن نیازی وایە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەئەنبار بۆ وڵاتی ئوردن بگوازرێتەوە، وبنكەی هەریر لەهەولێر بۆ وڵاتی كوێت بگوازرێتەوە، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لەعێراق لەكۆتایی ئەم ساڵ دا.
راشیگەیاندوە: هیچ هێزێكی ئەمریكی لەعێراق نامێنێتەوە جگە لەراهێنەران وراوێژكاران ئەوانەی عێراق دەیەوێت بمێننەوە، وهەروەها لەگەڵ مانەوەی خزمەتگوزارییە لوجستییەكان كەبەدەستی عێراقییەكانەوە دەبێت.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە: بەپێی رێككەوتنی ساڵی 2008، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكرێت كەیەكەمجار لەساڵی 2011 دا كشانەوە بەر لەوەی لەساڵی 2014 دا بگەڕێنەوە، بەبێ هیچ راستكردنەوەیەك، بۆیە تەواوی هێزەكانی ئەمریكا كەژمارەیان 2 هەزار و 500 سەربازن لەعێراق دەكشێنێتەوە، وهەروەها سەربازەكانی خۆی لەفرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا وهەردوو بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەئەنبار وهەریر لەهەولێر هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئاوێنە
به‌روار:  05/08/2021
558   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   506
کۆی سه‌ردان:   29261354