ئامۆژگاری خانمان لە کاتی خیانەت لێکردن 😜
کریستینا ئامۆژگاری خانمان ئەکات ....
ئەڵێت :-
پاش دوو ساڵ ژیانی ھاوسەری بۆم دەرکەوت مێردەکەم خیانەتم لێ ئەکات و دۆستی ھەیە بە نھێنی.

بەڵام من بیرم کردەوە چی بکەم باشە ؟؟ !!
ڕۆژێک تەلەفونم کرد بۆ مێردەکەم و ووتم: دەعوەتێکم بردۆتەوە لە پێش بڕکێیەکی تیڤی دا.
ئێوارە خوانێک بۆ دوو کەس لە گرانترین ئۆتێل و ڕێستورانت .

مێردەکەم زۆر دڵی خۆش بوو ... زانی لێی ئەبوورم لە خیانەتەکەی ...ئاخر ئەزانێ چەند بە بەزەییم .
ئەوەیە خاڵی لاوازیم زۆر میھرەبانم.

چووین بۆ ئێوارە خوانەکە لە گرانترین شوێن و ھەرچی خواردن و خواردنەوەی گرانە داوامان کرد ...
لەو ڕۆژەدا خاوەنی ھیچ پارەیەک نەبووین بۆیە مێردەکەم ڕەنگی سور ھەڵگەڕابوو لە خەجاڵەتی دا .
زۆر سوپاسی کردم کە لەو خیانەتەی خۆش بووم و لاپەڕەیەکی تازەم ھەڵداوەتەوە لە ژیان دا...
منیش مێردەکەمم ماچ کرد و شتێکم خستە گیرفانیەوە ،
دواتر وتم ئەچم بۆ دەست شتن !!!
بەرەو دەستشۆرەکان ڕۆشتم ، پێچم کردەوە بۆ دەرەوەی ڕێستورانتەکە ... یەکسەر تەکسیم گرت بۆ ماڵەوە.

ئەمڕۆ بوو بە دوو ساڵ کە مێردەکەم لە زیندانایە.
ئاخر پارەی ئەو ئێوارە خوانەی پێ نەبوو پاش ئەوەی من بەجێم ھێشت .
دواتر کەوتبووە شەڕ لەگەڵ کارمەندانی ڕێستورانەکە .
ئەوانیش پۆلیسیان ئاگادار کردبوو ، پۆلیسیش دوای پشکنینی مێردەکەم ئەو پارچە شتەی من خستمە گیرفانیەوە دۆزیانەوە
کە ھەندێک مادەی ھۆشبەر بوو بۆیە ھێشتا لە زیندان ماوە .

بۆیە ئامۆژگاریم بۆ خانمان ئەوەیە کە خیانەتیان لێ ئەکرێت لە لایەن ھاوسەرەکانیان یەکسەر جیانەبنەوە و نەیکەن بە شەڕ و ئاژاوە ....
خۆ من ئەمتوانی چاوێکی مێردەکەم ھەڵکەنم .
بەڵام ئەڵێی چی زۆر بە بەزەیم
ئەو سۆز و بەزەییەیە خاڵی لاوازیم .😜😜
وەرگیراوە
به‌روار:  03/08/2021
475   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   381
کۆی سه‌ردان:   29248911