کۆچبەرانی کورد لە لیتوانیاوە دەیانەوێ بگەنە سوید
• دەزگای کۆچ پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی نوێێ پەنابەران بۆ سوید و ئەورووپا دەكات لە ڕێی سنووری بیلاڕووس و لیتوانیاوە، کە بەشێک لەوانەش کوردن و بەهیوان بگەنە یان سوید.
• بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پیش، زیاتر لە هەزار کەس تەنها لەمانگی حەوتدا پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا. وەک ڕێگەچارەیەکیش یەکێتی ئەورووپا هەم پۆلیسی سنووری ناردووەتە لیتوانیا هەمیش کارمەندی دەزگای کۆچ.
• ئاری جەلال سەرۆکی ڕێکخراوی لوتکەیە بۆ کاروباری پەنابەران، لە کوردستانەوە بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید دوا و وتی "کردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان بیلاڕووس و کوردستان وایکردووە کە کە خەڵک لەم ڕێگەوە بگەنە ئەوە وڵاتە و بەهیوای ئەوە دوایی بتوانن بگەنە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لەوانەش سوید. "
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 02/08/2021
504 جار خوێندراوهتهوه
|