تورکیا دەڵێ : پەکەکە دارستانەکانی سووتاندووە.
لەدوێنێوە زنجرە ئاگرێکی مەترسیدار سەرانسەری دارستانەکانی تورکیای گرتۆتەوە کە زەرەرو زیانەکانی هێندە زۆرن مەزەندە ناکرێن.
سەرۆکی تورکا رەجەب تەیب ئەردۆگان کەمێک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە ئاگرەکە هێندە بەخێرایی تەشەنە دەکات کە کۆنتڕۆڵکردنی کارێکی ئەستەمە بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت هەمو هێزی خۆی بەکار هێناوە تا بتوانت کۆنترۆڵی بکات بەڵام تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە،
میدیاکانی تورکیا دەڵێن لە زۆر لەو ناوچانە کە ئاگر تێدا تەشەنە کردوەشوێنی وای تێدایە کە گەرەکێک بەتەواوەتی سوتاون یاخود گوندێک سوتاون
هەر سەبارەت بە ئاگرەکەی تورکیا ئەمڕۆ ئاژانسی ناسا وێنەیەکی لە ئاسمانەوە گرتوەو دەڵێت گەر ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ نەکرێت زیانێکی ژینگەیی گەورە بە تورکیا دەگەیەنێت کە رەنگە لەروی سەوزاییەوە١٠٠ ساڵ بگەرێتەوە دواوە .
پۆلیسی تورکیا دەڵێت تا ئێستا ٦ ئەندامی پەکەکە مان دەستگیر کردوە کە دەستیان لە کەوتنەوەی ئاگرەکاندا هەبوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
پۆلیسی تورکیا باس لەوەش دەکات کە کەوتنەوەی ٤١ ئاگری گەورە لە سەرانسەری تورکیا لەیەک کاتدا جێی گومانە.
جێی باسە ماوەیەک لەمەوبەر تورکیا دەستی بەبڕینی دارەکانی کوردستان کردبو
ئێستا بەسوتانی ملیۆنان داری خۆی دەبێت هەستی چۆن بێت؟
چاودێر
بهروار: 30/07/2021
945 جار خوێندراوهتهوه
|