یاسای نوێی کۆچی سوید مافی پەنابەری قوورس دەکات

 •     ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی کورد، هیوادارن بەپێی یاسای نوێی بیانیان کە تایبەتە بە کۆچ و پەنابەری کە لە ٢٠ مانگی حەوت کەوتەکار، دەرفەتی مانەوەیان پێ بدرێت. بڕگەی هۆکاری زۆر هەستیار و تایبەت، واتە Särskilt ömmande omstendigheter  و Synnerlygen ömmande omstendigheter .

•      لەمبارەوە مافناس، ڕێبوار فەخری، دەڵێت "ئەمجارە بڕگەکە کەمێک نەرمترە، بەڵام ئاوهاش زۆر ئاستەمە خەڵک بەم هۆکارە مافی مانەوەی پێ بدرێت."

•     بەهار ناوی خوازراوی ژنێکی کوردە، لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە لە سویدە، سەرباری ئەوەی دووجار ئیقامەی کاتی وەرگرتووە، بەڵام ئێستا مافی مانەوەی نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دوو مناڵی لە سوید لە دایکبوون و
گەورەبوون.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  29/07/2021
794   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   868
کۆی سه‌ردان:   29255489