لهماوهی مانگێكدا 20 کوردی ڕۆژهەڵات خۆیان کووشتووە
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٦ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ٢٧٢١، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٩ ژن و ١١ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٦ کەسیان (٣کچ و ٣ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
هەنگاو
بهروار: 24/07/2021
486 جار خوێندراوهتهوه
|