هێرشی داگیرکەران بۆ سەر تونێلەکانی شەڕ شکێندرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلا و هێرشی داگیرکاریی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. وردەکاری راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەو شێوەیە:

`لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:

21ی تەمووز کاتژمێر 17:45 و 22ی تەمووز کاتژمێر 16:30 هێزەکانمان لە گردی سلێمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا، لەو چالاکییەدا  گورز لە 2 ئامانجی دیاریکراو درا.

ڕۆژی 22ی تەمووز لە ناوچەی گردە سوور هێزەکانمان لە نزیکەوە هێرشیان کردە سەر ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست بەرەو تونێلەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن و لە ئەنجامدا داگیرکەران کشانەوە.

لە 23ی تەمووز و لە کاتژمێر 09:00 و 09:40 دا لە ناوچەی گردی سوور، داگیرکەران هەوڵیان دا بە تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر تونێلەکان، هێزەکانمان لە شوێنێکی نزیکەوە هێرشیان کردە سەر داگیرکەران لە ئەنجامی دەستێوەردانی هێزەکانماندا، داگیرکەران ناچار بوون پاشەکشێ بکەن.

22ی تەمووز و لە کاتژمێر 09:14 دا، گوندی بێبادێ-ی سەر بە هەرێمی چەمانکێ، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومان کرا. لە ئەنجامی ئەو بۆردەمانەکەدا زیانی ماددی بەر باخ و باخچەی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان گەیشتووە و ئاگر لە ناوچەی دارستانی دەوروبەری گوندەکە کەوتووەتەوە.

22ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر 22:50 بۆ 00:10 خولەکدا، کۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە سەر ناوچەکانی مەرڤانۆس، بانیستا، کەتیبەی عەرەب، گرێ سپی و گرێ سلێمان-ی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین-دا دەستیان بە جموجووڵ کرد و ناوچەی ستوونا بە کۆپتەری هێرشکەر بۆمباران کرا.

22ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر 23:10 بۆ 00:20 کۆپتەرەکان بۆمبارانی ناوچەی پیتی تی هەرێمی زاپ-یان کرد.

سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 22ی تەمووز کاتژمێر 04:30 بە گازی ژەهراوی و تەقەمەنی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی گردە سوور.

23ی تەمووز کاتژمێر 09:40 تونێلی شەڕ لە ناوچەی گردی سوور-ی هەرێمی ئاڤاشین بە چەکی قورس بۆردومان کران.

لەو هێرشانەدا هیچ شتێک زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت"
فورات نیوز
به‌روار:  24/07/2021
895   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   662
کۆی سه‌ردان:   29231099