9 کۆچبەری کورد لە یەختە نقوم بوەکەی یۆنان بێ سەر و شوێنن
رەوا بابان نوێنەری یەکێتی لە یۆنان راگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتون و لە نزیک دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوتوە، تائێستاش نۆ کەسیان بێ سەروشوێنن.

بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوتوە
رەوا بابان بەمیدیای یەکێتی راگەیاندوە، ئێوارەی پێنجشەممە بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتون و لە نزیک دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوتوە.

نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکاندا هاوڵاتیانی کورد ھەیە یاخود نا
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو 45 کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 36 کەسی دیکەشیان رزگارکراون، بەشێک لەوانەی رزگارکراون کوردی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکاندا هاوڵاتیانی کورد ھەیە یاخود نا.

گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە
نوێنەری یەکێتی لە یۆنان باسی لەوەشکردوە، گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە کۆپتەر و کەشتی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە ئەنجام دەدات.

یەختەکەیان کێشەی بۆ دروست دەبێت کە زیاتر لە 40 کۆچبەری تێدابوە
بەگوێرەی زانیارییەکانیش کە خەندان لەدەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران وەریگرتون رۆژی 18ی ئەم مانگە بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان کێشەی بۆ دروست دەبێت کە زیاتر لە 40 کۆچبەری تێدابوە و بەشێکیان دانیشتوی هەرێمی کوردستان بون، بەڵام دوای ئەوەی پەیوەندی کراوە بە پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە سەرجەم کۆچبەرەکان رزگارکراون.
خەندان
به‌روار:  23/07/2021
511   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   364
کۆی سه‌ردان:   29254435