کشانەوەی ئەفغانستان یەک ترلیۆن دۆلار و دوو سەد هەزار کوژراوە
تەنها یەک ترلیۆن دۆلار و دوو سەد هەزار کوژراو هیچی تر

دوای بیست ساڵ لە کوشتن و وێرانکردنی ئەفغانستان بەناوی هێنانی دیموکراسی کە تیایا نزیکەی دووسەد هەزار کەس کوژرا و سەدان هەزار کەسی تر بریندار و پەک کەوتە بوو وە زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلاری تێچوو، ئنجا چۆن لە شەڕی ڤێتنام لەسەربانی بالوێزخانەی ئەمریکی لە سایگۆن بو هەلیکتۆبەر ڕایان کرد، هەمان شت لە ئەفغانستان بەبێ ئەوەی بە کەس بڵێن لە نیوە شەوا گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکی باگرام کە سەدان ملیۆن دۆلاری تێچووە، ئەفغانستانیان بەجێ هێشت.
جەنەرال میر ئەسەد اللە، فەرماندەی لەشکری ئەفغانستان لەو بنکەیە ئەڵێ " دوای ئەوەی کە کارەبایان کوژانەوە لە سەعات سێی بەرەبەیان دەرچوون بەبێ ئەوەی بەکەس بڵێن و ئێمەش دوای چەند سەعاتێک پێمان زانی کە ڕۆشتوون، ئەی ئافەرین بەهیزترین هێزی دونیا بەو شێوەیە قورتانت.

لەڕاکردنەکەیانا ئەمریکیەکان زۆر شتیان بە جێ هێشتووە بۆ نمونە:
نزیکەی پێنج هەزار زیندانیان کە زۆربەیان ئەفغانی
سەدان هەزار بوتڵی ئاو خواردن.
چەند هەزار سەیارەیەکی مەدەنی
چەکێکی زۆر و تەقەمەنیەکی زۆر
ژمارەیەکی زۆر لە سەیارەی سەربازی قورس..

کێ ئەتوانێ کێ بەرپرسیار بکا بۆ کوشتنی ئەو دوو سەد هەزار مرۆڤە، ئەی هاشەو هوشەی بیست ساڵی هێنانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی ئافرەت بۆ کوێ چوو؟

بەم شێوەیە جارێکی تر چارەنووسی ئەو میللەتەیان دایەوە دەست تاڵەبان و توندوتیژترین و گەورەترین تێرەری ئیسلامی لە ناوچەکەدا و ناوچەکە چەند سەدەیەکی تر برایەوە دواوە..
ئەمە ئەمریکایە کە بەرژەوەندی تەواو بوو ئەوا هەموو کەسێک ئەفرۆشێ لەبەر ئەوە زۆر هەڵە ئەکەن ئەوانەی چارەنووسی میللەتەکەیان دەیەنە دەست ئەمریکا...
کاوە بێسارانی
به‌روار:  07/07/2021
158   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

مرۆڤایەتی لەبەردەم دووڕیانی خۆشگوزەرانی و بەردەوامبوونی ماڵوێرانیدایە، ئومێدێکم هەبوو کە پێشکەوتنە زانستیەکان بەتایبەتی لە بواری پشکنینەکانی ئاسمان ببنە هۆی یەکخستن و یەکڕیز درێژه‌ ...

سەرچاوەیەك لەشاندی دانوستانكاری عێراقی لەگەڵ ئەمریكا، بۆ میدیاكانی ئاشكرا كرد: واشنتۆن دەیەوێت بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەئەنبار وبنكەی سەربازی هەریر لەهەولێر بۆ دوو شوێنی ج درێژه‌ ...
ئەمڕۆ حەوت ساڵ به‌سه‌ر شكستێكی‌ ترسناكی کورددا تێدەپه‌ڕێ‌، كه‌وتنی‌ شنگال به‌ده‌ستی‌ داعش ئه‌و ساته‌وه‌خت‌و شكسته‌یه‌ نه‌ له‌یاده‌وه‌ری‌ كورددا به‌گشتی‌‌و نه‌ له‌یاده‌وه‌ری‌ ئێزیدی درێژه‌ ...
شێرکۆ .. ئەو شاعیرەی هەرگیز لە یادناچێت

نۆرمان میللەر لە تێکستێکیدا دەڵێت « مردن زۆر سەخت نییە، تا ئێستا کەس نییە نەیتوانی بێت بمرێت». بەڵام ئەم وەسفە بۆ هەموو کەس ناش درێژه‌ ...
کریستینا ئامۆژگاری خانمان ئەکات ....
ئەڵێت :-
پاش دوو ساڵ ژیانی ھاوسەری بۆم دەرکەوت مێردەکەم خیانەتم لێ ئەکات و دۆستی ھەیە بە نھێنی.

بەڵام من بیرم کردەوە چ درێژه‌ ...
ڕاتان چییە سەبارەت بە ژەمی سێیەمی ڤاکسین؟
ئاندرش تێگنێل دەڵێت "ڤایرۆسەکە بنبڕناکرێت و چارەسەر هەر ڤاکسینە".
لە پایزدا پرۆسەی کووتانی گشتی لە سوید کۆتایی دێت، تیشک لەس درێژه‌ ...
کابرایەکی کورد ژنێکی هێنا، لەبەر ئەوەی کە حیز بوو عەشیرەتەکەی پێیان تەڵاق دا. لە دوای بەینێ ژنێکی تری هێنا، دیسان هەر وا.
گەڕا گەڕا لە ماڵە گەورە کارەکەرێکی هێنا، زۆری پێ نە درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 30-7-2021 لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر ماڵباتێکی کورد، حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و خانووەکەیان سووتاند.
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1106
کۆی سه‌ردان:   23895641