پەنابەری لەنێوان ئێرە و ئەوێ
ئەو رۆژەی جانتاكەت ئەكەیتە شانت و وڵات بەجێ ئەهێڵيت:-
- ئیتر تا ماویت هیچ شوێنێک وڵاتی تۆ نيه... نه وڵاتەكەیی خۆت (ئەوێ)، نه وڵاتی خانه خوی (ئێره)...
- نه توانای له بیرکردنی هەوارگه كۆنەكەت هەیە و ئه توانیت له دل و مێشکی دەركەیت، نه لەگەل هەوارگه تازەکەشدا به تەواوی تێكەڵ ئەبيت و بێکێشه لەگەلیدا هەڵئەكەییت...

- نه ئەتوانيت به ئاسانی بگەڕێییتەوە بۆكۆنەكەو تیای بژیت چونکه زور شتت تيا لەدەست داوه، نە لەگەڵ تازه کەش ئەگونجێییت چونكه زۆر درەنگ هاتویت و کاتی گونجان نیه...
ئەكەويته گێژاویکی موقارەنەکردنەوه که ئەوسەری دیار نیه..
ئەكەويته (ئيره) و (ئەوێ)یەك؛ که چيتر تۆ نە (لەوێ)یت و نە (لێرە)ش.....

- پەنا بۆ ھەر كامیان ئەبەیت له ھەوارگەی كۆن و تازە تۆ ھەر غەریبیت و بیری ئەویتریان ئەكەیت، هیچیان تێرت ناكەن و هیچیشیان وات لێ ناكەن هەست به غوربەت نەكەیت.
- ئەكەویتە ھەندێك شەڕەوە كە ھەرگیز نەتویستووە بیكەیت.بۆ نمونە لە نێوان خواستی خۆت و موستەقبەلی مناڵەكانتا نازانیت کامیان هەڵبژێریت. لەنيوان دڵت و مێشكتا شەڕێكە ھەر مەپرسە... لە نێوان (باشی)ئێرەو،(خۆشیی)ئەوێدا دەبیتە تۆپێك ھەر یەكەیان بەدڵی خۆیی شەقت تێھەڵەیا بۆ بەری ئەو بەر...

به کورتی ئەو ڕۆژەیی جانتاكەت ئەكەیتە شانت و وڵات بەجێ ئەھێڵیت:

ئيتر تۆ تا ماوی غەریب و وێڵ و سەرگەردان و نائارامیت...زیاد لە شوێنێكت ھەیە بۆ ژیان و ھیچ شوێنێكیشیان ھی تۆ نییە...
ئەم تۆزە وڕێنەیەم ڕەنگە ھیچی بۆ تۆ ڕاست نەبێت چونكە ئەمە ئەزمونی منە نەك تۆ...
ئەم ئەزمونەش لە كەسێكەوە بۆ ئەوی تر ئەگۆڕێت،لە سەڵتێكەوە بۆ خاوەن خێزانێك ئەگۆڕێت،لە كەسێكی خێر لە خۆ نەدییو لە وڵاتەوە كە ھیچی نەبووە،بۆ كەسێكی تر كە ھەموو شتی ھەبووە لە وڵات دەگۆڕێت،لە كەسێكی كۆمەڵایەتی و ئەھلی مەجلیس و مۆسیقا و خواردن و دانیشتنەوە،بۆ كەسێكی موعەقەدی وشك ئەگۆردرێت...

——بۆ من جێھێشتنی وڵات تا ئەم ساتە ئەوەبوو كە وتم،ئەمەشم بۆ ئەوە نووسی چونكە ئێستا ساڵانێكی زۆرە لەوێ نیم و لەم ماوەیەشدا تاكە شت تێگەیشتوم و ھێشتا باوەڕم پێیەتیی ئەوەیـــــــە؛نــــیشـــتیـــمان ھەرچی بێت ئەو جێگەیەیە كە دواجار دەبێت بۆیی بگەڕێییتەوە و بە ھەموو شتەكانییەوە قبوڵتبێت،نـــیـــشتمان ئەو جێگەیەیە كە ئەبێت لەوێ بمریت،بۆیە ھاكا خۆمان پیا كردەوە...
ئیتر زۆر سوپاسیش بۆ خوێندنەوەی ئەزمونێك كە ڕەنگە بۆتۆ ڕاست نەبێت....
وەرگیراوە
به‌روار:  18/06/2021
1615   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   705
کۆی سه‌ردان:   29260270