ئارام فەتحی شاعیر و چالاکێکی دیاری شاری مەریوان دەستبەسەرکرا
ئارام فەتحی شاعیر و چالاکێکی دیاری شاری مەریوان ئەمڕۆ پێنجشەممە 17 مانگی 6 لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
ڕێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەڵێت، کەسێکی نزیک لە بەڕێز فەتحی پێی ڕاگەیاندوون ئەو چالاکوانە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە
سەرچاوەکە هەروەها ئەوەی گوتووە کە "هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتەکانیشیدا گرتووە، وەک کۆمپیوتەر، تەلەفۆن و کتێبەکانی.
ئارام فەتحی پێشتریش بە هۆی چالاکییە مەدەنییەکانییەوە چەندین جار دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە. بەڕێز فەتحی ئەندامی چەندین ئەنجومەنی ئەدەبی و چالاکی مەدەنی و ژینگەییە. ئەو دامەزرێنەری ڕێکخراوی "ماڵی ئینسان"ە کە یارمەتی خەڵکی هەژار و دەستکورت دەدات و هەروەها کاری بۆ ئازادی زیندانییەکان دەکرد.
دواهەمینجار دوو ساڵ لەمەوبەر پاش ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگکرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا، پاسپورتەکەیان لێوەرگرت و گەشکردنیان لێ قەدەغە کردبوو.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕانەگەیەندراوە هۆکاری دەستگیکردنەکەی چییە و ئەو تۆمەتانە چین کە لەسەری دەستگیر کراوە.
دەنگی کوردی ئەمریکا
بهروار: 18/06/2021
1050 جار خوێندراوهتهوه
|