هەر پیاوێ لە سوید لە ژنەکەی دا نابێ مافی بینینی مناڵەکانیشی هەبێت
• ئەو پێشنیارە بەشێکە لە هەوڵەکانی حکوومەتی سوید بۆوە کە پێش بە زۆرتر بوونی دەستدرێژی و توندووتیژی دژ بە ژنان و هەروەها دژ بە کڕینی سێکس بگرێت.
• وەزیری دادی سوید، مۆرگان یوهانسۆن دەخوازێ تەنانەت مافی چاوپێکەوتن و سەرپەرستی منداڵ لەو باوکانە بسەنرێتەوە کە توندوتیژیان دژی ژنەکەیان کردووە.
• بە وتەی مۆرگان یوهانسۆن چەندین حاڵەت هەیە کە ژنێک لەترسی مێرد یان دەزگیرانی پێشووی خۆی شاردۆتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناچارە بە جۆرێک منداڵەکەی بباتە لای ئەو باوکەی کە خۆی لێ شاردۆتەوە و هەڕەشەی لێ دەکات.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 16/06/2021
1089 جار خوێندراوهتهوه
|