کوردێک بە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبژێردرا
دوای ئەوەی ئەمشەو پەرلەمانی ئیسرائیل دەنگیدا بەحکومەتی نوێی وڵاتەکەی، سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمانیش هەڵبژێردرا و میکی لێڤی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبژێردرا کە بە رەچەڵەک کوردە و دایک و باوکی لەباکوری کوردستانەوە چونەتە ئیسرائیل.
لەکۆبونەوەی ئەمشەویدا پەرلەمانی ئیسرائیل بەزۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشییە حکومەتی نوێی وڵاتەکەی بەسەرۆکایەتی نیفتالی بینیت لە پارتی "یەمینیا" کە بڕیارە ماوەی دو ساڵ ببێتە سەرۆكی حكومەت. دواتر لە ساڵی 2023دا بەپێی رێككەوتنێكی نێوانین یائیر لاپید، سەرۆكی نەریتخوازان، پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەماڵەوە بەردەوام بەكوردی قسەمان كردوە. جاران دەمزانی قسەش بەكوردی بكەم، بەڵام ئێستا بیرم نەماوە. دەزانی من لە گەڕەكێكی ئۆرشەلیم گەورە بوم كە زۆر نزیك بو لە كنێست و سەد لەسەد كوردی بو. كەس لەو گەڕەكە بە عیبری قسەی نەدەكرد، هەموان تەنیا بەكوردی قسەیان دەكرد. ئەمە هەستێكی تایبەتی دەدایە من. تەنانەت ئێستاش ئەگەر لە خەڵكی ئۆرشەلیم بپرسیت: كوا گەڕەكی كوردان؟ هەمویان دەتبەنە ئەو گەڕەكەی من تێیدا گەورە بوم"
خەندان
به‌روار:  13/06/2021
690   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   686
کۆی سه‌ردان:   29230535