قەرەیلان: ئەردۆغان وەفدێکی ناردو وتیان ئێوە لەباکوری کوردستان ئاگربەست رابگەیەنن‌و بڕۆن شەڕ لەگەڵ پارتی بکەن حەقمان نییە
قەرەیلان سەبارەت بەروداوەکەی 5 حوزەیرانی مەتینا کە پێشمەرگە شەهید بون، رایگەیاند گەریلا هێرشی نەكردوەتە سەر پێشمەرگە، ئەو وتی "لەسەرەتای ئەمساڵەوە شەڕێکی قورس لەسەر ئێمە هەیە لەزاب‌و مەتیناو ئاڤا شین، ئەشكەنجە لەسەر رێبەر ئاپۆ هەیە، هەموو رۆژێك هاوڵاتیان لەباكوری كوردستان دەستگیر دەكرێن، ئەوە سێ ساڵە دەوڵەتی تورک دەیەوێ قۆناغ بەقۆناغ کوردستان داگیر بكات، ماوەی چەند مانگێکە هێرشی بەردەوام لەسەر ئێمە هەیەو سی فڕۆكەی چاودێری شەوو رۆژ بە بەردەوامی بەسەرمانەوەیە، لەم ئانوساتەدا كە هێرشێكی وا فراوان لەدژی ئێمە هەیە بە چ عەقڵێكەوە ئێمە بەرەیەكی شەڕی تر بەرووی خۆماندا دەكەینەوە؟ هەر کەسێک عەقڵی هەبێت، دەزانێت لە شەڕی مان و نەماندا، كەس بەرەی دووەمی شەڕ بۆ خۆی ناکاتەوە".

وتیشی "گەریلا هێرشی نەكردوەتە سەر پێشمەرگە، ئەوەی هەیە پیلانێكە دەیانەوێ‌ گەریلا‌و پێشمەرگە بدەن بەیەكدا‌و شەڕی كوردو كورد رووبدات كە ئێمە بەخۆكوژی‌و تیاچونی خۆمانی دەزانین‌و فەرمانی وامان نەداوە، ئەمە نەلەبەرژەوەندی رێکخستنی ئێمەیەو نە لەبەرژەوەندی گەلی كوردە".

قەرەیلان ئاماژەی بەوە کرد کە 25 ساڵە پێشمەرگە نەهاتوەتە مەتینا ئێستا دێن ئەڵێن ئەمە کارێکی یاساییەو ئەركی خۆی جێبەجی دەكات، بەلام بۆ لەم کاتەدا کە 5 كیلۆمەتر لەولاوە شەڕو ئاگرو دوكەڵ هەیە، ئەو وتی "باشە ئەگەر كێشەیەك هەیە بۆ گفتوگۆ نەكەین؟ بۆ بەسەربازی چارەسەری بکەین؟ بۆ كورد گفتوگۆ نەكات‌و بەخێڵ ناومان ببەن‌و بماندەن بەیەکداو بڵێن خۆیان بۆ بەڕێوەنابرێت؟".

قەرەیلان جەغتی لەوە کرد کە هەموی ژیانی لەپێناوی کوردو کوردستان بەخت کردوەو هیچ شتێک هێندەی ئازادی کورد بەلایەوە گرنگ نییە، ئەو وتی "ماوەیەک لەمەوبەر لەڕێگەی هەندێ‌ دۆستەوە ئەردۆغان شاندێكی نارد بۆ لامان‌و وتویان ئێوە لەباكوری كوردستان ئاگربەست لەگەڵ ئێمە رابگەیەنن، ئیتر لەپارچەكانی تر چی دەكەن بیكەن ئێمە حەقمان نییە، ئەمە مانای چییە؟ واتە ئاگربەست لەبەرامبەر ئێمە رابگەیەنن ئیتر ناكۆكیتان هەیە لەگەڵ پارتی بڕۆن شەڕ بكەن‌و ئێمە حەقمان نییە، لەبەرئەوە داوام كرد روبەرو مەسعود بارزانی ببینم‌و ئاگادار بێت کە دەولەتی تورک دەیانەوێ كورد بدەن بەیەكداو بزانین ئێمە دوژمنێكی وامان هەیە". ئاوێنە
به‌روار:  11/06/2021
77   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لە چەند ڕاپۆرتێکدا پێشتر باسی ئەوەمان کردبوو ئەو کوردانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە پەیوەندییان بە هێزەکانی وەکوو پەیەدە و یەپەگە هەبووە، دەزگای کۆچ داوای هاوڵاتینامەی سویدییان ڕەت دەکا درێژه‌ ...

ڕۆژی 2011.6.21
پێش دە ساڵ ماڵپەڕی مالمۆکورد لە نێتا بڵاو کرایەوە.
لەگەڵ بلۆک کردن و داخستنی دەیان ئەکاونتی لەفەیسبووک و یوتوب و ڤیمیۆ هێشتا بەردەوامە.
مالم درێژه‌ ...
ئەو رۆژەی جانتاكەت ئەكەیتە شانت و وڵات بەجێ ئەهێڵيت:-
- ئیتر تا ماویت هیچ شوێنێک وڵاتی تۆ نيه... نه وڵاتەكەیی خۆت (ئەوێ)، نه وڵاتی خانه خوی (ئێره)...
- نه توانای درێژه‌ ...
ژنێکی جوان سواری تەکسیەک دەبێ.
پاش ئەوەی ژنەکە دەگاتە ماڵەوە.
ژنە دەڵێ چەند دەکا؟
شوفێر دەڵێ: هیچ
ژنەکە دەڵێ: خۆ من ناتناسم بۆ پارەم لێ وەرناگری؟
شوف درێژه‌ ...
ڪابرایەك چووە ناو پاسێك و سڵاوی ڪرد ، ڪەس وەڵامی سڵاوەڪەی نەدایەوە ،، ئەویش بەوە زۆر پەست بوو ...
وتی ڪۆمەڵێ ڪەر و گا هەن وەڵامی سەلامەڪەشت نادەنەوە ...
شۆفێری پاسەڪە ڪ درێژه‌ ...

لە بەریتانیا چوم بۆ تەوالێت بۆ میزکردن لە تەنیشت پیاوێک وەستام ،پیاوەکە پرسی:
کوردی کاکە ؟
وتم بەڵێ
خەڵکی سلێمانیت ؟
وتم بەڵێ
وتی موالیدی هەفت درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   269
کۆی سه‌ردان:   23529764