یاسای نوێی کۆچی سویدی پێشبڕکێی سیاسییە و دوور لە مافی مرۆڤە
• زیاد لە 100 لێکۆڵەوەری بواری پرسی پەنابەری و تەندرووستی لە وتارێکی هاوبەشدا ڕەخنەی تووند لە سیاسەتی پێشنیازکراوی نوێی کۆچ دەگرن کە حکوومەت بەنیازە بەم زووانە بیخاتە دەنگدانەوە.
• ئەم پێشنیازانە بە پێچەوانەی ئامانجەکانی حکوومەتەوە پرۆسەی هاوگونجی خراپ دەکات و کۆمەڵگە تووشی لێکترازان دەکات، بەڕای لێکٶلەوەران.
• ئەم سیاسەتە پێشنیازکراوەی کۆچ دوور لە مافەکانی مرۆڤە و بەشیکە لە پێشبڕکێی پارتە سیاسییەکان بۆ بەرگرتن لە هاتنی پەنابەر، بەڕای فەرهاد جەهانمیهەن یەکێک لەو سەد لێکۆڵەوەرە و ماممۆستای زانکۆی سیۆدەرتۆرن لە ستۆکهۆڵم.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 11/06/2021
478 جار خوێندراوهتهوه
|