نوێنەری ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی کەمپی مەخمور تورکیا ئاگادار دەکاتەوە

نوێنەرى ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، لەبارەی ئەگەری هێرشی دیکە بۆسەر کەمپی مەخمور پەیامێکی داوەتەوە تورکیا.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەهەرێم، لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ليندا تۆماس گرينفيڵد نوێنەرى ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان پەیامێکی لەبارەی هەڕەشەکانی سەر کامپی مەخمور داوەتەوە تورکیا و پێیڕاگەیاندوە، ھەر ھێرشێک ھاوڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور پێشێلکرنی یاسا نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤە.
بەگوێرەی پۆستەکەی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەهەولێر، ناوبراو دوێنێ ئەو پەیامەی بەتورکەکان گەیاندوە و وتوشیەتی، " من زۆر نیگەرانم لەو توندوتیژیانەی کە لە نزیک کامپەکە ڕویاندا."

داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکات کە ڕێز لە مافەکانی پەنابەران بگرن.



دو هەفتە بەرلەئێستا تورکیا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر کەمپی ئاوارەکانی مەخمور بەهۆیەوە زیانی گیانی ماددی بەر کەمپەکە کەوت، لەئێستاشدا بەرپرسانی تورکیا هەڕەشەی چۆڵکردنی کەمپەکە دەکەن.
خەندان
به‌روار:  10/06/2021
1024   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   730
کۆی سه‌ردان:   29255201