پەنابەرانی دانیمارک دەنێرن بۆ ڕواندا.

پەرلەمانی دانیمارک بە زۆربەی دەنگ یاسایەكی پەسند كرد، كە گۆڕانكاری تەواو لە یاسای كۆچبەران دەكات.
بە گوێرەی ئەو یاسایە ، هەموو ئەو كەسانەی دەچن بۆ دانیمارك و دوای مافی پەنابەری دەكەن ،دانیمارك ئەو كەسانە دەنێرێتە وەڵاتی سێیەم .
لەوێ پرۆسەی مانەوەی یان ڕەفزكردنی دەست پێدەكرێت.ئەگەر مافی پەنابەری وەرگرت ،ئەوە دانیمارك یارمەتی دەدات ، بەڵام ئەو پەنابەرە دەبێ لە وەڵاتی سێیەم بژی ،گەرچی مافی مانەوەی هەیە لە دانیمارك .
ئەو كەسە ناگواسترێتەوە بۆ دانیمارك ، بەڵام لە رووی یاساییەوە مافی مانەوەی هەیە لە دانیمارك .
دانیمارك بۆ ئەوەی پرۆسێسەكەی سەر بگرێ قسەی لەگەڵ ڕواندەو میسر و تونس كردوە،ڕواندە وەڵامی ڕازی بوونی هەیە،بەڵام تا ئێستا هیچ پەیمانامەیەكی دوولایەنە نەنوسراوە. لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێكەوتن ئەوا دانیمارك بنكەی بەڕێوبەرایەتی كۆچبەران لەو وەڵاتە دەكاتەوە، هەم كەمپی مانەوەی پەنابەران .
بە گوێرەی ئەو یاسایە بێ و دانیمارك بەتەواوی دەرگا دادەخا لە وەرگرتنی پەنابەر لە ناو خاكی دانیمارك . ئەو یاسایە ڕووبەرووی ڕەخنەی توند بۆتەوە لەلایەن نەتەوەیەكگرتەوەكان و یەكیتی ئەوروپاو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ .
بەڵام لە واقیعدا پێدەچی سەربگرێ و چونكە ئەو بیرۆكەیە لە بەریتانیاو هۆڵەند و ئیسرائیلیش هەیە.
دانیمارك قسەی لەگەڵ ووڵاتەكانی ئەسكەندناڤیەش كردوە.
بۆ نموونە هاووڵاتی ئەفغانی و پاكستانی و ئێرانی و عێراقی و كوردستان ،كە بیانەوێ داوای مانەوە لە ووڵاتی دانیمارك بكەن ،دەبێ لە ڕواندە چاوەڕوانی وەڵام بكەن و لەوێ بژین تا وەڵام وەردەگرێ و كە وەڵامی وەرگرت دەبێ بە هەوای مانەوەی لە دانیمارك وەك هاووڵاتیەکی ڕواندی لە ڕواندە بژی .
بەڵام دەتوانێ بڵێ من هاووڵاتی دانیماركیم یان ئیقامەی دانیماركیم هەیە، كە لە ڕاستیدا هەر بەخەوون دانیمارك دەبینێ .
ئەوە سەرەتایەكی تاریكە بۆ ئەوانەی لە سیستەمی ستەمكارەكان ڕادەكەن و ناچار دەبن لە وڵاتێكی وەك مەغریب و ڕواندەو میسر بژین.
كە خۆیان سستەمێكی دواكەوت و نا دیموكراتی یان هەیە.
ئیدریس سۆرانی
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  04/06/2021
219   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لە چەند ڕاپۆرتێکدا پێشتر باسی ئەوەمان کردبوو ئەو کوردانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە پەیوەندییان بە هێزەکانی وەکوو پەیەدە و یەپەگە هەبووە، دەزگای کۆچ داوای هاوڵاتینامەی سویدییان ڕەت دەکا درێژه‌ ...

ڕۆژی 2011.6.21
پێش دە ساڵ ماڵپەڕی مالمۆکورد لە نێتا بڵاو کرایەوە.
لەگەڵ بلۆک کردن و داخستنی دەیان ئەکاونتی لەفەیسبووک و یوتوب و ڤیمیۆ هێشتا بەردەوامە.
مالم درێژه‌ ...
ئەو رۆژەی جانتاكەت ئەكەیتە شانت و وڵات بەجێ ئەهێڵيت:-
- ئیتر تا ماویت هیچ شوێنێک وڵاتی تۆ نيه... نه وڵاتەكەیی خۆت (ئەوێ)، نه وڵاتی خانه خوی (ئێره)...
- نه توانای درێژه‌ ...
ژنێکی جوان سواری تەکسیەک دەبێ.
پاش ئەوەی ژنەکە دەگاتە ماڵەوە.
ژنە دەڵێ چەند دەکا؟
شوفێر دەڵێ: هیچ
ژنەکە دەڵێ: خۆ من ناتناسم بۆ پارەم لێ وەرناگری؟
شوف درێژه‌ ...
ڪابرایەك چووە ناو پاسێك و سڵاوی ڪرد ، ڪەس وەڵامی سڵاوەڪەی نەدایەوە ،، ئەویش بەوە زۆر پەست بوو ...
وتی ڪۆمەڵێ ڪەر و گا هەن وەڵامی سەلامەڪەشت نادەنەوە ...
شۆفێری پاسەڪە ڪ درێژه‌ ...

لە بەریتانیا چوم بۆ تەوالێت بۆ میزکردن لە تەنیشت پیاوێک وەستام ،پیاوەکە پرسی:
کوردی کاکە ؟
وتم بەڵێ
خەڵکی سلێمانیت ؟
وتم بەڵێ
وتی موالیدی هەفت درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   288
کۆی سه‌ردان:   23529924